ئاوور  1/ awur:  ن:

 

نەشوناس

شوناس

تاک

کۆ

تاک

کۆ

شێوەزاری کرمانجی باکوور

ەک

ان

ەکە

ەکان

شێوەزاری کرمانجی ناوەند

ێ ، ێک

ان

ەکە

ەکان

شێوەزاری هەورامی

ێوە

ێ ، ن

ێ

ەکێ

1- [ هـ] برسی.

2- [ زا] ڕوخسارێکه‌ به ‌سام و سه‌نگین و گان بێت. 

ئاوورا/awura : ن:[هـ] برسی ، وورسی، بڕچی.

ئاوورایی/awurayî: نچ:[ هـ] برسێتی، بڕچێتی، وورسیه‌تی.

.

.

_______________________

ئاوور  2/awur: ن:[ رۆژک: مکـ] ئاگر، ئازه‌ر، ئایه‌ر، ئایر، ئاهیر، یاگی، ئاتر، دۆژ، ئاهر.  

ئاوورپه‌رست/awurperist: نفا:[ ئاوور+ په‌رست( په‌رستن)] ئاگرپه‌رست.

ئاوورپه‌رستی/awurperistî: ن: ئاگرپه‌رستی، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ‌ئاگرپه‌رستی یه‌وه‌ هه‌بێت.

ئاوورتێبه‌ربوون/awurtêberbŭn: کنت: ئاگرتێچوون. 

ئاوورتێبه‌ردان/awurtêberdan: کتپ: تمـ: ئاگرتێبه‌ردان .

ئاوورجا/awurca: نتـ:[ ئاوور+ جا( جێ)] ئاگردان

{

واتش ئاوورجای نیشاتش کامه‌ن 

عه‌زمش سه‌یرکام جاگه ‌و مه‌قامه‌ن

} {خانا}.

ئاوورخانه‌/awurxane: نتـ:[ رۆژک: مکـ] ئاته‌شخانه‌، ئاگرخانه‌، ئارتوون.

ئاووردوو/awur: نتـ:[ ئاوور+دوو ][ رۆژک : مکـ] سووته‌مه‌نی که‌ له‌ کوردستاندا باوبووه‌، ته‌ندووری پێداخه‌ن یا ئاووری پێده‌که‌نه‌وه‌ ( چرپیی، ته‌پاڵه‌، پشکه‌ڵ ….) ئاردوو[کباک].

ئاووردان/awurdan: نتـ:[ ئاوور+دان] ئاگردان، بەروەسێڵ( کباک، زا).

ئاوورکردنه‌وه‌/awurkirdinewe: کتپ: ئاگرکردنه‌وه‌.

ئاوورگ/awurg: نتـ:[ ئاوور+ گ( گڕ)][ رۆژک : مکـ]

1- شوێنێکی تایبه‌ته‌ له ‌ماڵان ئاگری تێدا ده‌که‌نه‌وه‌ چێشتی له‌سه‌ر لێده‌نێن.

{ تێبـ : له‌سووچێکی ئاشپه‌زخانه‌ له‌سێ لا وه‌ به‌خشت یان به ‌به‌رد به‌به‌رزایی 30 – 20  سانتیمه‌تر دیوارێک که‌ دروست ده‌که‌ن، مه‌نجه‌ڵی یان دیزه‌ی ده‌خرێته‌ سه‌رو له‌ ژێره‌وه‌ به‌دار یا هه‌ر سووته‌مه‌نییه‌کی تر ئاگرده‌که‌نه‌وه‌، دووکه‌ڵکێشی له‌سه‌ربانی خانوو ده‌رده‌چێت}.

2-   تمـ : ئاگردان، بندن، ئایرگا، کووانی، گۆرکه‌.

.

.

.

.

.

.