ئوو/ uu – U / û  : شەشيمین تیپە لە ئەلفبای دەئێنەبەرە یان زەردەشتی، و  بیست و شه‌شه‌مین پیته‌ له‌ ئه‌لفه‌بێتی زمانی کوردی به‌ ڕێنووسی لاتینی. وە مشتومڕێکی گەورەیە لە پیتە بزوێنەکانی زمانی کوردی لە ئەلفەبێتی کوردی بە خەتی ئارامی( عەرەبی) هەیە، هەندێك دەڵێن با وەك ( ئا یان ئـ + ـا) لە پێشەوە بێت و هەندێك دەڵێن با لە دوای پیتی ( هـ) وە بێت، ئەمەش ناهاوسەنگی ڕادەگەیەنێت لە ڕاگەیاندنیدا.

 

.

.

________________________

ئوو/û ئمـ:[ کباک] ئامرازی په‌یوه‌ندی.( و، وه‌).

.

.

________________________ 

ئوو/û: ن:‌[ رۆژک، ل] ئاو، ئا‌ڤ.

ئووئه‌لی/û elî: نتـ:[ ڕوو][ رۆژك، ل][ ئوو+ ئه‌لـی] ئاوی هه‌ڵووژه‌.

ئووئه‌مار/û emar: نتـ:[ ل][ ئوو+ ئه‌مار( عه‌مبار)] ئاوی عه‌مبار.

ئووئه‌نار/û enar: نتـ:[ ئوو+ ئه‌نار( هه‌نار)] ئاوی هه‌نار.

ئووه‌/û e: نتـ:[ ل] ئاونگ، شه‌ونـم، خوناو.

ئوواره‌/û are: نتـ:

1 – ئاوباره‌، به‌ربه‌ند بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاو تاكوو زه‌وی به‌رزی پێبدێرن.

2 – لێژاو، ڕێژاو : زه‌وییه‌ك كه‌ ئاوی بۆ ناچێ، دێم.

ئووه‌نه‌/û wene: نتـ:[ ل][ كشت] جۆگه‌كێشان.

ئووپاش/û paŝ: نتـ:[ ل] ئاوپاش، ئاوپرژێن.

ئووپاشكرده‌/û paŝkirde: كتپ:[ ل] ئاوپرژێنكردن.

ئووپاشكو/û paŝku: نتـ: ئاوپرژێنكردن به‌ده‌ست.

ئووپشكن/û piŝkin: كتن: ئاوپڕژێن.

ئووخینوو/ûxînû: نتـ:[ ل][ ئوو+ خینوو] خه‌ناو، شه‌ونـم، ئووه‌، ئاونگ.

ئوودار/û dar: ئانتـ:[ ل][ ئوو+ دار] ئاودار.

ئووده‌س/û des: نتـ:[ ل] ئاوده‌ست.

ئووغووره‌/û ǔre: نتـ:[ ل][ ئوو+ غووره] ئاوی قۆره‌، به‌رسیله‌ .

ئووكه‌شیه‌/û keŝye: نتـ:[ ل][ ئوو+ كه‌شیه‌( كێشان)] ئاودز.

ئووكرده‌/û kirde: نفا:[ ل][ ئوو+ كرده] ئاوكرده‌.

ئووكی/û : نچ:[ ل][ ئوو+ كی] ئاوه‌ كی.

ئووگه‌/û ge: نتـ:[ ل][ ئوو+ گه] ئاوگه‌.

ئووگۆشت/û goŝit: نتـ:[ ل][ ئوو+ گۆشت] ئاوگۆشت، گۆشتاو.

ئووگیر/û gîr: نفا:[ ل][ ئوو+ گیر]1- گۆم. 2- پڵاوپڕلێو.

ئوولیو/û w: نتـ:[ ل][ ئوو+ لیو] ئاوی برنجی پاڵێوراو.

ئوومال/û mal: نتـ:[ ل][ ئوو+ مال] ئاودێر.

ئوومالك/û malik: نتـ:[ ل][ ئوو+ مالك] ئاوماڵك.

ئوومروار/û mirwar: نتـ:[ ل][ ئوو+ مروار] ئاوی مرواری.

ئوونووه‌/û nûe: نتـ:[ ل][ ئوو+ نووه] نۆبه‌ئاو.

ئووهه‌رتی/û hertî: نتـ:[ ل] ئاوخۆری، پیاڵه‌، په‌رداغ.

ئووی/ûy: نچ:[ ل] ئاوی.

.

.

.

.

.

.