ئایین¹/ayîn: ن:[ هیك: ئهدهڤهن، ئاڤێستایی :AnYad : ده‌ینا، ئهژهن، پەهلەوی : ādvēn]
1 – ئاین، ئۆڵ، دهئێنه(دین).
2 – باوهڕگه، ڕاگه. : بڕوایه‌که به پهڕستنی خودایه‌ک یا فره‌تر، که پێوه‌ندیه‌کی سروه شی یه له نێوان خودا و خوداناسهکی وه‌کوو کردگارێک هه‌یه
{
زه‌عیف بێ خوانه خوڕسته ئعتیقادت
به ئاین و به ئه‌رکان و به توار
}{ ڕه‌زا}.
هه‌ندێ ئایین ئاسمانین وه‌ک :: جوو، دیان، مووسلمان که بروایان به باوانی گه‌وره‌ی مرۆڤ هه‌یه ئاددهم وحه‌وایه و چاوه‌ڕانی ئه‌و دونیا له دوو به‌شی هه‌شت ودۆزه‌خ. وه هه‌ر یه‌ک له ئه‌م ئایینانه پێخه‌مبه‌ر و په‌رتووکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. به‌لام زه‌رده‌شتی بروای به ئاهوورامه‌زدایه ئایینێکی ئاسمانیه به‌ڵام له زنجیره‌ی ئایینه‌کانی ئاده‌م نییه خاوه‌ن ئاڤێستایه. وه هه‌روه‌ها ئایینی ئاسمانییش گه‌ڵێک هه‌بوونه وههنیش. بۆ وێنه:
ئایینی کۆمهڵگاسهرهتایی کان وه‌ک که‌له شوێنێکه‌وه ده‌گوترێت بۆشوێنێکیتر :
سروشتپهڕستی/siruŝit peristî: نتـ:[ ئینگ : Aninmsm ]
پوت ( پت) په‌رستی ⁄ but ( put)peristî : نتـ[پوتپهرستی].
هێزی جادووگه‌ری و ئه‌فسوونی گه‌ڵێ شتی تر لهئهوجۆرانه.
هیندسنان به سه‌رچاوه‌ی دێریینی ئایینه کۆنه‌کان داده‌نرێت وه‌ک : ڤێدا/veda: به دایکی ئایینه‌کانی هیند و ئاسیایی زه‌رد داده‌نرێت وه‌ک براهمایی، بودیزم، هیندویزم.
ئایینی چینی وه‌ک: کۆن فوو(551 -679 پ.ز) له‌چین ژیاوه. Taoism ئایینی چینی دێریین Lao-Tse دانه‌رێتی هه‌روه‌ها Totemیش.
Shinto ئایینی ژاپۆ نی دێرین.
Pagano ئایینی رۆمای دێرین بوو پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی دیان له ئه‌وروپا.
.
ئایین په‌رست/ayîn perist: ئانفا:[ ئایین+ په‌رست( په‌رستن)] ئه‌و که‌سه‌ی ئایینێک بپه‌رستێت و په‌یره‌وی بکات وبڵاوی بکاته‌وه : په‌رستار( ملیع).
ئاییندار/ayîndar: ئانتـ:[ ئایین+ دار] به ئایین، له‌خوداترس : ئه‌وکه‌سه‌ی ئایینه‌که‌ی خۆی زۆر له لاخۆشه‌ویست بێت و هه‌روه‌ها شاره‌زابێت ده‌ربا ره‌ی په‌یره‌وه‌کانی.
ئایینڕا/ayînřa: نت:[ ئایین+ ڕا( ڕێگا)] ڕێی ئایینی، داب و ده‌ستووری ئایینی
:: که‌عبه ئایینڕای گشت موسڵمانانه.
ئایینی/ayînî: نچ: ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئایینه‌وه هه‌بێت.
:: مه‌لای ئایینی
:: مرۆڤی ئایینی
:: په‌رتووکی ئایینی.
.
چەند ئایینی/çend ayînî: نتـ:[ چەند+ ئایینی ]. فرەئایینی >< تاک ئایینی.
.
.
________________________
ئایین ²/ayîn: ن:[هیك: ئهدهڤهن، ئا‌ڤێسـ: ئهدڤهن، ئهژهن، پهـ : ādvēn] ده‌ستوور _ ده‌ستوه‌ر، داڵنگ، كانوون، یاسا، داب و نه‌رێت.
ئاییننامه/ayînname: نتـ:[ ئایین+ نامه] ئه‌و ده‌ستوورانه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا یان ئه‌نجامدانی كاری ئیداری ده‌نووسرێت. جاران له ده‌وڵه‌تی ئێران پێیده‌گووترا ( نیزامنامه). كه ئه‌م وشهیهس به‌رامبه‌ر به (manual)ی ئینگلیزی ده‌وه‌ستێت.
ئایینی دادڕه‌س/ayînîdadřes: نتـ:[ ئایین+ ی+ داد+ ڕه‌س( ڕه‌سین)] ده‌ستوور وینهماكانی دادوه‌ری.
ئایینی جه‌مشید/ayînîcemŝîd: ن:[ مۆسیقا][ فار] نێوی ئاهه‌نگێگی كۆنی مۆسیقای ئێرانی یه.
.
.
.