ئاوان ¹ /awan: ئان:[ هـ] ئاوه‌دان یان کۆی ئاو

{

یاجه‌ گونای که‌ره‌م  ئاوان ته‌ر 

ڕه‌حمه‌ت جه‌ تاوان من فراوان ته‌ر

}{مه‌وله‌وی} .

.

ئاوانی/awanî: نچـ:[ هـ] ئاوه‌دانی.

.

.

___________________

ئاوان  ² /awan: ن:

1 – ئاوونگ.

2 – قاپ و قاچاغی ناو ماڵ

:: ئامان.

3 – سه‌فه‌رتاسی : ئه‌و ده‌فره‌یه‌ که‌ خواردنی تێدا ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر وه‌ک سه‌ر کار یان قوتابخانه‌.

4 – گوشاده‌، هه‌وار.

.

.

___________________

ئاوان  ³ /awan: نتـ:[ کۆن][ ئاو+ان (انه‌)] ئاوانه ‌: ئه‌و مزه‌ی ئاشه‌وان له‌ باتی هاڕینی ده‌غڵ له‌ ئاش بگێریی ده‌ستێنێت. خۆی له‌ 15 یه‌ک و 20  یه‌ک ده‌دا، بۆگه‌نمه‌ شام و هه‌رزن وجۆ له ‌گه‌نم زۆرتره‌. ئاواناش.

ئاواناش/awanaŝ: نتـ:[ ئاوان + ئاش ] مزه‌ی ئاش، کرێی ئاردهاڕین که‌ ئاشه‌وان ده‌یسێنێت.

ئاوانه‌/awane: نتـ:[ ئاب][ ئاو+ ئانه‌] جۆره‌ باجێکه‌ که‌ کرێی ئاوی پێ ده‌گوترێت که‌ ئاغا ده‌یسه‌ند له‌ جوتیاران.

.

.

_________________________

ئاوان  /awan: ن:[ كباک، زا] سیخوور، دووروو،

:: باکۆیێ ئاوان : bakoyê awan مه‌به‌ست له ‌به‌کری مه‌م و زینه‌. به‌دنمه‌ک، ناپاک، پڕه‌‌ش، به‌دی و چۆغلی. بێ فه‌ڕ وناڕاست. فه‌ساد، فیتنه‌چی.

.

.

____________________

– اوان   /– awan: پاشگرێکه‌ له‌زمانی کوردی

:: بناوان.

.

.

.

.