ئاودار/awdar: ئانتـ:[ ئاو + دار]

1- پاراو، تیراو، پڕله‌ ئاوی کانیاو( زه‌وی)، زه‌مینێک که‌ ئاوی زۆر بێت، شوێنێک که‌ ئاوی زۆر بێت

::  شارباژێر ووڵاتێکی ئاوداره‌.

2- تەڕو پڕ( میوه‌) – گه‌ییو، تەڕوتازه‌، پڕئاو، ئا‌ڤی، ئا‌ڤدار.

::   به‌ سێ پرتەقاڵان په‌رداغێک ئاویان نه‌بوو،  که‌چی کابراش ده‌یگووت زۆر ئاودارن.

3- به‌ردی به ‌نرخی به‌ ورشه ‌وپرشه‌(ن).

:: ئه‌م یاقووته‌ زۆر جوان و ئاوداره‌.

4- گه‌ش وجوان، ڕه‌ونه‌قدار، به‌ورشه‌و پرشه‌( ئافره‌ت).

5- زه‌رقی( ڕه‌نگ).

6- جه‌وهه‌ر دار، ده‌بان، ده‌وان.

7- چایچی، چاپه‌ز.

زرنگ، زرنگاو، باتلاخ .

ئاوداری/awdarî: نچ: کونده‌ ـ کونگه‌(کونده‌ی ئاو)، خورجی ئاو، شه‌ڵته‌. 

.

.

.