ئاخێز/axêz: ن:[ ئا+ خێز] ئاخێس، بەرزە پێ هەستان، لەبەرهەستان، يەک پێ هەستان : حاڵه‌تێکه، که‌سێکی دا‌نیشێت وه‌ها نیشان بدات که ده‌یه‌وێت هه‌ڵبستێت به‌ڵام هه‌ڵناسێت و تۆزێ له جێی خۆی ده‌جووڵێت. هه‌ڵستان، ڕاستوه‌بوون.
{
بانوو ئێدشنه‌فت نه‌جا که‌رد ئاخێز
بۆ ساچای سیر ییر ئه‌و ڕه‌نگ په‌روێز
}{خانا}.
ئاخێزکردن/axêz kirdin: ن، کتن:
1- بزووتن، جمان، بز‌ڤان : له جێگه‌ی خۆجوولان بۆ نیازی هه‌ڵستانه سه‌ر پێ.
2- ڕاسته‌وه‌بوون، بڵندبوونه‌وه، هەستان : که سه‌ردار هاته‌ژووره‌وه جوامێر ئاخێزێکی بۆکرد.
ئاخێزگه/axêzge: نتـ:[ ئاخێز+گه] سه‌رچاوه، جێگه‌ی ته‌شه‌نه‌و گه‌شه‌ی بیروباوه‌ر.
.
.
.
.