ئازاب/azab: ئان: ئازار، زه‌حمه‌ت، سه‌خڵه‌تی، ئه‌زیه‌ت، عازاب _ عه‌زاب.
: منداڵ بێ ئازاب گه‌وره نابێت.
ئازاب به‌هیچ چوون/azab behîč čǔn: كتن:[ ئازاب (عذاب) + به+ هیچ+ چوون] به‌ئاكام نه‌گه‌یشتن، ڕه‌نج به‌خه‌سار چوون.
ئازابدان/azabdan: كتن:[ ئازاب (عذاب)+ دان] ئه‌زیه‌تدان : كه‌سێك تووشی زه‌حمه‌ت و ئازارچێشتن بێت.
ئازاب كێشان/azab kěŝan: كتن:[ ئازاب( عذاب)+ كێشان] زه‌حمه‌ت و كوێره‌وه‌ی كێشان، سه‌خڵه‌تی كێشان، ئازار كێشان.
:: پوورم هه‌تا ئه‌و ماڵ و خاڵه‌ی پێكه‌وه‌نا، منداڵه‌كانی گه‌وره‌كرد، ئازابێكی زۆری كێشا.
بهئازاب بوون/be azab bǔn: كتن:[ به+ ئازاب+ بوون] زه‌حمه‌ت هه‌بوون، به‌زه‌حمه‌ت بوون.
:: ئه‌و میوانانه زۆر به ئازابن.
.
.
.