ئاس ¹/as: ن:
1 – [ زیند][ ئاژ] زاڵ، قڕقووم : گیاندارێکه له‌خێزانی ده‌ڵه‌ک، پێسته‌که‌ی لەهاویندا قاوه‌یی و لهزمستاندا سپییه، و سهرکاکی به‌ڵه‌ک ده‌بێت. ڕاوده‌کرێت و به‌خێوده‌کرێت له‌به‌ر که‌وڵه‌که‌ی به‌نرخه بۆ بازرگانی فه‌روو به‌کاردێت.[ لا: Ictis erminea].
2 – دووسنگی ته‌ختی گرد به‌رهه‌م له‌سه‌ریه‌ک دانراون ده‌سووڕێنه‌وه به‌هۆی ئاوه‌وه دانه‌وێڵه‌ی پێ ده‌هاڕێت، ئاشی ئاوی پێده‌گوترێت.
3 – [ ڕوو] مۆرد، مۆرتک : دارێکه له دارهه‌نار ده‌چێت به‌رکی شین و خۆشبووه چێژی تاڵه، گوڵێکی سپی و پۆنداره، به‌ره‌که‌ی به‌شینی ڕه‌نگی ڕه‌شی لێدهدههێندرێت.
تێبینی |
( ئاس – ئاه – ئاش ) گۆرانکاری له نێوان زمانی کوردی و فارسی‌دا له‌سه‌ر ووشه‌کان هه‌یه، وه‌ک |
: ئاسن – ئاهن
: ئاسوو – ئاهوو
: ماسی – ماهی
: ئاسوورا – ئاهوورا.
ئه‌م گۆرانکارییانه ده‌گه‌رێته‌وه پتر بۆ سه‌رده‌مه‌کانی پێش ماد و سه‌رده‌مه‌کانی ئاسوورێ ( ئاشووری) هۆکانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گۆرانکاری نێو زمانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه}.
.
.
_________
ئاس²/as: ن:[ رۆژک، کهـ] بێزار، وه‌ڕس.
:: فره ئاسم له‌ی کاره.
ئاسبوون/asbûn: کتن:[ رۆژک، کهـ] وهرهزبوون.
:: له‌گیانی خۆهیان ئاس بوونه.
ئاسکردن/askirdin: كتپ:[ رۆژک، کهـ] بێزارکردن.
:: ئاسمان له گیان کردن( که‌رده‌ن).
.
.
__________
ئاس³/as: ئان:{{ته‌ر، تر}{ته‌رین، ترین}}
1 – کهنهفهت و ماندوو : به‌ئه‌م واتایی به‌ته‌نها ناگووترێت و له‌گه‌ڵ په‌ڵاس دا تێت
:: بهسوێندانهوهی ئاس و په‌ڵاس ده‌بێته‌وه.
2 – رووت و ره‌جاڵ.
:: کابرا ئاس و په‌ڵاس هیچ شک نابات.
.
.
____________
ئاس4/As: ن:[ فه‌ر][ وه‌ر][ له لاتینییه‌وه هاتووه] یه‌کێکه له 52 په‌ڕی قومار که تاکه خالێکی له‌سه‌ره و هه‌ر دهستهپهڕێک چوار له وێنه‌ی تێدایه. ته‌ککه( باشک) بیللی( كباک).
تێبینی |
ئه‌م ووشه‌یه ئاوییه‌که‌ی پاره و پێوانه و کێشانه‌ی کۆنی رۆمه‌کان بووه. که هاوتای فلس، شایییه. |
.
.
______________
ئاس5/as: ن:[ مۆسیقا]
1 – تونێکی مۆسیقییه که نیوتۆن نزم تره له تۆنی a له‌گه‌ل b.
2 – نۆیه‌مین تۆنه له سکاڵای کرۆماتیک.
.
.
.