ئاشنا/aşina: ئان: {{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }}[ ستـ: ئاشنا، پهـ: aŝnak]
1 ) ئەروو، دۆست، ناسیار، ناسیاو، هاونشین : کیسێکی مه‌ردووم ناسیاوی ده‌گه‌ڵ هه‌بێت. به‌ڵام نه‌گه‌یشتبێته راده‌ی دۆستایه‌تی.[ ئینگـ: expertise ]
2 )[ مکـ] دوکاندار یان کاسبێکی که مه‌ردووم هه‌میشه که‌لوپه‌لی پێویستی له لا بکڕێت .
3 )[ مجـ]( ا) پێوه‌ند، مه‌ی[ ل] ده‌گه‌ڵ نان و په‌نیر ئاشنانیه.( ب) : نیزیکی و ناسیاوی ده‌گه‌ڵ جیگاو شوێنێک . به له دلێزان.
4 ) شاره‌زایی له کارێک‌دا، ئاشنایی له کارێک‌دا.
{
هه‌تا تۆم ئاشنا بوویت، ئاشنا بووم
ئه‌مێستا م‌و به م‌و ئه‌غیاره بێ تۆ
}{ نالی}.
ئاشنابوون/aşinabûn: کتن:[ ئاشنا+ بوون] بوون به ناسیار، پێوه‌ندی په‌یدا بوون.
ئاشناپه‌یداکردن/aşina peydakirdin: کتپ: ئاشنایی گرتن، ناسیاو گرتن، ناسیاو په‌یداکردن، هاورێ گرتن.
ئاشنا‌ڕووی/aşinařûy: ئانتـ: ئه‌و که‌سه‌ی دۆستایه‌تی و هه‌ستان و دانیشتنی له‌گه‌ڵ خۆش بێت.
ئاشناگرتن/aşina girtin: کتپ:
1 ) سه‌ره‌تایی ناسیاوی و دۆستایه‌تی ده‌گه‌ڵ که‌سێکردن.
2 ) ڕه‌چاو کردنی دوکان دارێک بۆ شت لێکڕین یا پێفرۆشتن
:: وادیاره تازه ئه‌م ئاشنایه‌ت گرتووه.
:: ئاشنایه‌کی باشت گرتووه سه‌ودای خۆشه.
ئاشناوڕۆشنا/aşina û roşna: نتـ: هاومه‌به‌ستییه‌کتر، دۆست و براده‌رانی یه‌کتر
:: سیروان ئاشنا و ڕۆشنای زۆره، ئه‌م هه‌موو ئاشنا و ڕۆشنایه‌ت له‌کوێ بوو؟ .
| تێبینی |
| ڕۆشنا هه‌ر نیشاندراوه، که له( ڕوو+ شناس) پێکهاتبێت، ئایا ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڕوو ده‌ناسرێ و دۆستایه‌تێکی ده‌گه‌ڵ نه‌گیرابێت. ڕۆشنا به‌ته‌نها به کارنه‌هاتووه}{زه‌بیحی} |
ئاشنایانه/aşinayane: ئانتـ، ئاکتـ:[ ئاشنا+ ی+ انه] وه‌ک ناسیاو، به‌شێوه‌ی ناسیاوان
:: ئه‌م کاره‌تان له ئاشنایانه نه‌ده‌چوو. ئاشنایانه قسه‌یان ده‌گه‌ڵ بکه‌ن.
ئاشنایه‌تی/aşinayetî: نچ:[ ئاشنا+ یه‌تی]
1 ) پێوه‌ندێتی، تێکه‌ڵێتی، دڕستایه‌تی، نیزدێکێتی.
2 ) دڵ تێ چوون( بۆ خواردن) پیرۆت ئاشنایه‌تی ده‌گه‌ڵ دۆڵمه خۆشه.
ئاشنایه‌تی په‌یداکردن/aşinayetî peydakirdin: ئان: دۆاستایه‌تی دامه‌زراندن، ناسیاوی پێک هێنان.
ئاشنایی/aşinayî: نچ: ئاشنایه‌تی، ته‌بایی، ته‌ڤاهی.
ئاشنایی سڕینه‌وه/aşinayî siřînewe: نتـ: له ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ده‌بیاتدا به‌و وێنه ده‌گوترێت که له‌مه‌وبه‌ر نه‌بووبێته سه‌نبول و هیما بۆ شتێک و به‌ڵکوو ئه‌و ئاشناییه له گه‌ل ووشه‌که لابردرێت.
ئاشنایی گرتن/aşinayî girtin: کتپ: شاره‌زا لێ په‌یداکردن، ئاشنایه‌تی لێ په‌یداکردن.
نائاشنا/na aşina: ئانتـ:[ نا+ ئاشنا] بێگانە، نەشووناس، نەناس.
خۆئاشناکردن/xoaşnakirdin: کتن:[ خۆ+ ئاشناکردن] خۆناساندن، وێ ئاشناکەرڎەی.[ ئینگـ: self-introduction]
.
.
.
.