ئامانه‌ت/amanet: ن:[ ع : له ( امانه)ه‌وه هاتووه] ئەسپاردە _ سپاردە.
1- هه‌رچێکی له‌لای که‌سێک دابندرێت، بۆ هه‌ڵگرتن و پاراستنی و پاشان لێی وه‌ربگریته‌وه
:: شێرکۆ پاره‌کانی به‌ئامانه‌ت له‌لای سمکۆ داناوه.
:: ئه‌وه له‌کن خۆی ئامانه‌ته چۆن ده‌ستی لێ ده‌ده‌یت.
2- هه‌رتشتێک بۆکه‌لک وه‌رگرتن بدرێت به که‌سێک و یه‌کجاره‌کی بۆ خۆی نه‌بێت
:: ئه‌م په‌رتووکه‌م به‌ئامانه‌ت له‌خه‌سره‌و وه‌رگرتووه.
:: پێنووسه‌که‌ت هه‌تا سبه‌ینێ به‌ئامانەت بده‌یه.
3- ئاگالێبوون و پاراستنی تشتێک یان کە‌سێک و دوورخستنه‌وه‌ی له‌ده‌رده‌سه‌ری و زیان
:: ئامانه‌تی تۆ و منداڵه‌کان.
:: ئامانه‌ت به‌خودا. وه‌ڵامی ماڵاوایی و خودا حافیزی کردنه.
به‌ئامانه‌ت دانان/be amanet danan: کتپ:
1- شتێک له‌لای که‌سێک دانان که‌پاشان لێی وه‌ربگریته‌وه.
2- ئاشتنی مردووی شیعه له شوێنێک تاوه‌کو له‌هه‌ڵێکدا بگوازرێته‌وه بۆ شوێنه پیرۆزه‌کان.
به‌ئامانه‌ت وه‌رگرتن/ be amanet wergirtin: کتنـ: خواستنه‌وه‌ی تشتێک له که‌سێک، که پاش مه‌یسه‌رکردنی کار‌و جێبه‌جێ بوونی مه‌به‌ست بدرێته‌وه.
ئامانه‌ت بوون/amanet bûn: کتن:
1 – ئاگالێبوون، ئاگاداری کردن.
2 – پاراستن.
3 – چاولێبوون، چاو‌ڤدێری کردن.
4 – چاک هه‌ڵگرتن.
5- ووننه‌کردن، نه‌فه‌وتاندن، ئه‌مانه‌تبوون.
ئامانه‌تدار/amanetdar: نتـ:[ع + کو ][ ئامانه‌ت + دار]
1- که‌سێک که ئامانه‌ت ڕاگرێت، ئه‌مانه‌تدار.
2- جێ‌بڕوا، ده‌ستپاک، ئه‌مین.
ئامانه‌تداری/amanetdarî: نچ:[ ع + کو ][ ئامانه‌ت + دار+ی]
1- کار و ئاکاری ئه‌مانه‌تدار.
2- ده‌ستپاکی، دروستی، ئه‌مینی.
ئامانه‌تی/amanetî: نچ:[ع + کو ] [ئامانه‌ت + یی]
1- ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئامانه‌ته‌وه هه‌بێت.
2- [ مجـ] هه‌ر چییه‌کی یه‌کێک له‌یه‌کی تری داوابکات یان هه‌واڵی بپرسێت، هی خۆی بێت یان ئی کاکبرا( کابرا)، به‌ڵام نه‌یه‌وێت ئه‌وانه‌ی گوێێان له‌قسه‌یه‌بزانن چی یه
:: هاتووم بۆ ئامانه‌ته‌که.
:: بڕۆ بۆ لای شێرکۆ بزانه ئامانه‌ته‌که‌ی چ پێکردووه.
:: کوێخا ده‌یگووت ئامانه‌ته‌که‌ی لایه‌تی با بۆم بنێرێته‌وه.
.
.
.
.