ئاواز/awaz: ن:[ ستـ: گووتن، ئا‌ڤێسـ: arqAg : گاثرە، پهـ : ئاڤاچ، āvaž][ ئا + واز]
1- [ ♫ ] کۆمه‌ڵه ده‌نگێکی که به هه‌وای تایبه‌تی جۆر به جۆری مۆسیقا له ده‌می مرۆڤه‌وه یان هه‌ندێک باڵنده دێته‌ده‌ر.[ ئینگـ : Tone].
:: ئه‌مه، نهقازه، نهبازه، بولبوولی خۆش ئاوازه.
{
وه‌کو و یه‌ک دێته بهریگوێی پیاوی ئه‌حمه‌ق
سافیره‌ی بولبوول و ئاوازی له‌ق له‌ق
}{ره‌زا}.
2- ده‌نگی ئامرازی مۆسیقا وه‌ک: ژه‌ندن، فووتێ کردن، لێدان. مهواڤز، ماڤپ، ماڤان (هـ) وات.
:: بەئاوازەی كۆن دەژەنێت.
ئاوازه بێژ/awaze bêj: نتـ:[ ئاواز+ ه+ بێژ( ێژتن)] ئاوازه خوێن، گۆرانی بێژ، ستران بێژ، گۆرانی چڕ، گۆینده.
ئاوازه‌خوان/awaza xwan: نتـ:[ كباك، سنـ] ئه‌و که‌سه‌ی گۆرانی و مه‌قامات ده‌ڵێت. خۆشخوان، گۆینده، ده‌نگبێژ( کباک)، ستران بێژ
{ تێبـ : گۆرانکاریه‌ک هه‌یه له نێوان پیتی( ا )ی [خوان] بۆ ( ێ )که دیکات به[خوێن]و ده‌بێته کرمانجی ناوه‌ندی(سۆرانی).
ئاوازخوێن/awaz xwěn: نفاتـ:[ ئاواز+ خوێن( خوێندن)] ئاوازه‌خوان.
ئاوازدانان/awazdanan: کتپ: نووسینه‌وه‌ی ئاوازێک بۆ پارچه شیعرێک یان نووسراوێک که بکرێت به گۆرانی یاخود نووسینه‌وه‌ی پارچه مۆسیقایه‌ک.
ئاوازدانه‌ر/awazdaner: نفا:[ ♫][ ئاواز+ دانه‌ر(دانان)]: ئه‌وکه‌سه‌ی پیشه‌ی ئاواز بووسینهوه بێت.
ئاوازژهن/awaz jen: نتـ ، ئانتـ : مۆسیقا لێده‌ر.
ئاوازژهنین/awaz jenîn: کتن: مۆسیقا لێدان.
ئاوازکردن/awaz kirdin: کتپ: بانگ کردن به‌ده‌نگی به‌رز.
.
چەندئاواز/çend awaz: نتـ:[ چەند+ ئاواز]. [ گر : polytonal]
چەندئاوازی/çend awazî: نچ:[ چەند+ ئاوزی]. [ گر : polytonality]
.
.
____________________________
ئاواز/Awaz: ن:[ ناڤ] ناوه بۆ کچان.
.
.
.
.