ئاوبڕ 1/awbiř: نفا:[ ئاو + بڕ( بڕین)][ زیند]
ماسی گره، هه‌له‌که‌ی ئاوی، مژگرکی ئاویی.( قنگره).
.
.
______________________
ئاوبڕ 2/awbiř: نفا:[ ئاو+ بڕ( بڕین)][ نخ]
ده‌ردێکه دووچاری ئاژه‌ڵ ده‌بێت له زۆر ئاوی سارد خواردنه‌وه و لهزمستانانهوه کوت‌و پڕ ده‌یکوژێت به‌تایبه‌ت ماڵات.
ئاوبڕبوون/awbiřbŭn: کتپ: تووشی ئاوبڕهاتن.
.
.
__________________
ئاوبڕ 3/awbiř: نفا:[ ئاو + بڕ( بڕین)] ئاوه‌شکێنه، ئاوهژنه.
ئه‌و شوێنه‌ی ئاوی لێ هه‌ڵده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی شوێنێکی تری بکه‌ن که‌مه‌به‌سته
:: ئاوبڕی ئاش.
:: ئاوبڕی جۆگه.
{ تێبـ : جۆگایه‌که دروست ده‌کرێت له ژوور ده‌می ته‌مبووره‌وه به 50 مه‌ترێک داده‌مه‌زرێندرێت ئاوبڕ له دار دروست ده‌کرێت، ئه‌وجا ده‌رگایه‌کی بچووک له که‌ناری جۆگا که‌وه داده‌نرێت بۆ کردنه‌وه و داخستن له ئاوی ئاشه‌که. هه‌تا ئاشه‌که‌ی پێ وه‌گڕ بخرێت یان بوه‌ستێندرێت.
.
.
.