ئاوده‌ر/awder: نتـ:[ ئاو+ دەر]
1 – ئاودێر.
2 – ئه‌و که‌سه‌ی که ئاو ده‌دات به خه‌ڵکی له دوێخان و پرسه‌دا.
ئاوده‌ردان/aw derdan: کتن:[ ئاو+ ده‌ر+ دان] ئاولێ چوون، ئاولهبهرڕۆیشتن، خالی کردن، به‌تاڵ کردنی گۆڵ یان ئه‌ستێڵ، و حه‌وز یان هه‌ر شوێنێکی که ئاوی تێ دا کۆبووبێته‌وه، و ڕاوه‌ستابێت.
:: بهدۆڵچه ئاوی حه‌وزه‌که‌مان ده‌رهێنا.
ئاوده‌ردان/aw derdan: کتپ:[ ئاو+ ده‌ر+ دان] ئهاووکهوتن، په‌یابوونی ئاو لهماددهیهک، که خۆی ئاوی تێدابێت. به‌ڵام به‌رچاو نه‌که‌وێت.
:: هه‌موو له‌شی ئاوی ده‌ردابوو.
ئاودهرکهر/awderker: ئانتـ:[ ئاو+ ده‌ر+ که‌ر( کردن)] ئه‌و که‌سه‌ی ئاو لهگۆلاوێک ده‌ربکات.
ئاوده‌رکردن/aw derkirdin: کتپ: له گۆلاوێک یان وشککرنی زه‌وی گۆلاوێک.
.
.
.