ئاوده‌ر/awder: نتـ:[ ئاو+ دەر]

1 – ئاودێر.

2 – ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئاو ده‌دات به ‌خه‌ڵکی له‌ دوێخان و پرسه‌دا.  

ئاوده‌ردان/aw derdan: کتن:[ ئاو+ ده‌ر+ دان] ئاولێ چوون، ئاوله‌به‌رڕۆیشتن، خالی کردن، به‌تاڵ کردنی گۆڵ یان ئه‌ستێڵ، و حه‌وز یان هه‌ر شوێنێکی که‌ ئاوی تێ دا کۆبووبێته‌وه‌، و ڕاوه‌ستابێت.

:: به‌دۆڵچه‌ ئاوی حه‌وزه‌که‌مان ده‌رهێنا.

ئاوده‌ردان/aw derdan: کتپ:[ ئاو+ ده‌ر+ دان] ئهاووکه‌وتن، په‌یابوونی ئاو له‌مادده‌یه‌ک، که‌ خۆی ئاوی تێدابێت. به‌ڵام به‌رچاو نه‌که‌وێت.

:: هه‌موو له‌شی ئاوی ده‌ردابوو.

ئاوده‌رکه‌ر/awderker: ئانتـ:[ ئاو+ ده‌ر+ که‌ر( کردن)] ئه‌و که‌سه‌ی ئاو له‌گۆلاوێک ده‌ربکات.

ئاوده‌رکردن/aw derkirdin: کتپ: له‌ گۆلاوێک یان وشککرنی زه‌وی گۆلاوێک.

.

.

.