A A A

ئاووس/awus: ن:[ ستـ: ئه‌پوتهره‌، ئاڤێسـ : arqupa: ئه‌پوغره‌، پهـ : ئاپوسته‌نه‌ _ ئابیسته‌نه‌ : ābistene]

1 –  ئاڤزئا‌ڤس _ ئاوس _ ئووس، بادار، بەربار، تلدار، تۆڵدار، تۆنپڕ، دووگیان، زگپڕ، سکپڕ، هاوس، : ژن که‌ منداڵی له‌سک هه‌ڵگرتبێت، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند گۆڕانکاریه‌ک به‌سه‌ر له‌شی ئافره‌ته‌که‌دا دێت، نیشانه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئافره‌ته‌که‌ نا که‌وێته‌ بێنوێژییه‌وه‌، هه‌روه‌سا دڵی تێک ده‌چێت و حه‌ز له ‌هه‌ندێک خواردنی تایبه‌تی ده‌کات.

2 – مێ یینه‌ی گیانداران: ( ئه‌وانه‌ی به‌چکه‌ی خۆیان به‌شییری خۆیان به‌خێوده‌که‌ن)، کاتێک به‌چکه‌کانیان له‌سک دایه :

:‌: ماینه‌که‌ حه‌وت مانگه‌ ئاووسه‌.

:: مه‌ڕه‌که‌ هه‌راش ئاووسه‌.

3 – حاڵی دار و دره‌خت، وه‌ختی بووژانه‌وه‌ و گۆپکه‌ ده‌رکردن، گه‌ڵاده‌رکردن، گه‌شانه‌وه‌ یان :  داراوسان( مانگ)

4 -[ ئد] حاله‌تی تووڕه‌یی و ڕقی زۆر که ‌که‌سێک له‌شتێک یان له‌یه‌کێکی هه‌ڵگرتبێت

:: وه‌خته‌ ئاووس بێت له ‌داخی ئه‌و هه‌تیوه‌.

5 –  حاله‌تی به‌غیلی بردن به‌که‌سێک له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ک.

ئاووسه‌ درۆزنه‌/aûse drozine: نتـ: شه‌یتان ئاووس.

ئاووسەگرژی/aûse girjî: نتـ: زگپڕی. [ ئینگـ : pregnancy eclampsia] .

ئاووسبوون/aûsbûn: کتنـ:[ ئاووس+ بوون]

1- سک( زگ) پربوونی مێ یینه‌ی مرۆ‌ڤ وگیاندارانی مه‌مکدار، ئا‌ڤیسین(ژن به‌منداڵ)، هه‌ڵگرتنی مه‌لۆ تکه‌ یه‌که‌ له‌ناو منداڵداندا و گه‌شه‌پێک کردنی تێی دا . ماوه‌ی ئاووسی له‌لای مرۆ‌ڤ 40 هه‌فته‌یه‌، له‌ یه‌که‌م رۆژی حه‌یزشووشتن تا رۆژی زاینی ئافره‌ته‌که‌ یان له‌دایک بوونی منداڵه‌که‌ ی، به‌ڵام ماوه‌ی ئاووسی له‌نێو زینده‌وه‌راندا جیاوازه‌.

2– ئاووس بوون له ‌ده‌ره‌وه‌ی منداڵدان : ئه‌مه ‌له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ رووده‌دات ، که‌ ئه‌و هێلکه‌یه‌ی موتوربه‌کراوه‌، ناگاتا جێگای خۆی له ‌منداڵداندا به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌ی منداڵدان ده‌گیرسێته‌وه‌ و په‌ره‌ده‌سێنێت و ئافره‌تی سک پڕ له‌ سه‌ره‌تادا هه‌ست ناکان که‌هێلکه‌که‌ی له‌شوێنی خۆی نیه‌، به‌ڵام کاتێ منداڵه‌که‌ گه‌وره‌ ده‌بێت، ئیتر هه‌ست به‌ئێش و ئازارده‌کات. ده‌بێت به‌خێرایی بگاته‌ پزیشک.بۆ چاره‌سه‌رکردنی.

3 – هاتنه‌سه‌ر پشکووتن و گه‌ڵاده‌رکردنی دارودره‌خت.

4 – [ ئد] تووڕه‌بوون، ڕقهه‌ڵستان ( له ‌که‌سێک، له‌ شتێک ) به‌غیلی بردن به‌که‌سێک.

5 – به‌رباربوون به‌هۆی باوه‌وه‌. [ ئینگـ: Anemophilous].

ئاووسکردن/aûskirdin: کتپ:

1 – سک پڕکردنی، زگ پڕکردن.[ ئینگـ : fecundation ]

2 – چاک کردن( نێرله ‌مێ: ئاژاڵ) چات کردن، تێک به‌ردان( نێرله ‌مێ) : ئاژه‌ڵ.

3 – به‌ربارکردن.[ ئینگـ : Insemination].

ئاووسی/aûsî: نچ:[ پهـ : ābistenî] له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی گرتنه‌وه‌ تا ڕۆژی ده‌ربازبوون، له‌ مرۆ‌ڤدا ماوه‌ی ئاسایی 280 ده‌خاێنێت.

ئاووسیان/awusan: کتن: ئه‌ستوور بوون، ئاوسان.

نائاووس/naawus: ئانتـ:[ نا+ ئاووس] ئەستەویر، ئەستێور.

.

.

.

.

.