ئاونگ ¹ /awing: ن:[ ئا+ ونگ ( ئا‌ڤێسـ : ڤهئێگ : gaev : هه‌ڵواسین)][ کەش] شه‌ونم، ئووخینوو، ئووه، خهناو _ خوناڤ _ خوناو، دەردان، قه‌وار ئاڤینک، ئاونگ. : شێ و نمێكه شه‌وان له‌سه‌ر گه‌ڵا و په‌لكی گوڵان دهنشێت یان بە زوقمی بەیانیان بەسەر گەڵا و گوڵەکانەوە دەگووترێت.
{
دەشوبهێ حاڵی ئەحمەد وەقتی وەسڵت
بەڕۆژهەڵهاتن و ئەحـواڵی ئـاونگ
}{ ئەحمەد موختار جاف}
یان
{
زێوی ئاونگ بۆته ملوانكه‌ی ملی گیابه‌ند و خاو
هه‌ر ترووسكه‌ی دێ ده‌له‌رزێ بای له‌سه‌ر بێ یان هه‌تاو
}{ هێدی، 304} .
ئاونگنان/awinginan: کتن:[ کهـ ] شه‌ونم گرتن
:: دوه شه‌و فره ئاونگ نابوو.
.
.
_________________________
ئاونگ ²/awing: ن:[ ئا‌ڤێسـ: هاڤهنه، پهـ: هاڤه‌ن] ئاوەن، هاوان، هه‌وه‌نگ( كباك)، هاوان( هـ) _ ئاون، هاون. : ئه‌و زه‌رده قووله‌یه، كه ده‌سكێكی هه‌یه، دا‌و و ده‌رمان و به‌هاراتی تێدا ده‌کوتن.
:: دەسک و ئاونگ.
ئاونگی به‌رین/awingî berîn: نتـ: جڕان.
ئاونگی دەرمان کوتان/awingî derman kutan: کتن:[ ئاونگی+ دەرمان+ کوتان] دەرمانکوتی عەتاران.
.
.
______________________
ئاونگ ³ /awing: ن: پاندۆل : میله‌یه‌کی هه‌ندێک قورس که به‌ینی هه‌ندێک سه‌عاتی دیواری گه‌وره‌یه و دێت و ده‌چێت و میله‌كانی سه‌عات ده‌گه‌ڕێنێت.
.
.
______________________
ئاونگ 4 /awing: ن:[ کشت] ئاوه‌نگ، مێلاق : هێشووی ترێ كه هاوینان به‌ر له‌وه‌ی باران لێیبدات به په‌ته‌وه هه‌ڵده‌واسرێت له بنمیچی خانوو یا ژێرخان هه‌ڵی ده‌گرن بۆ زستانان.
.
.
____________________
ئاونگ 5 /Awing: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ جێندەر و ڕەگەزی مێینە.
.
.
.
.