ئاوپاش ¹ /awpaş: نتـ:[ ئاو + پاش ][ مکـ] ده‌فرێکه به‌شێوه‌ی مه‌سینه، به‌ڵام گه‌وره‌تره و زۆرترئاو ده‌بات، ئه‌ستوورایی سه‌روبنی وه‌کوو یه‌که، دوو هه‌نگڵی هه‌یه یه‌کیان له‌سه‌ره‌وه‌ی و ئه‌وی تریان له‌لای پشتهوهبهرامبهر لووله‌که‌ی له هی ئافتاوه فره‌وانتره و له ئاخردا وه‌کوو ده‌می زورنا ئاوڵه ده‌بێته‌وه و پارچه ته‌نه‌که‌یه‌کی کون کون لێ گیرده‌کرێت تا ئاو له له‌م کونهپچکۆلانهوه بێته‌ده‌ر. ناوماڵ و زووری پێ ئاوپرژێن ده‌کرێت. گوڵ و پاخچه‌ی ناوی ماڵی پێ ئاو ده‌درێت.
تێبینی |
به‌شی دووه‌می وشه‌که( پاش) له چاوگێکی کۆن – شێوه‌ی هه‌ره‌دوایی – پێش ئه‌وه‌ی به جارێک له‌بیربچێته‌وه، ده‌بێت( پاشین، پاچین) بێت وه‌رگیراوه و ڕیشه‌ی چاووگه که لەچه‌ند وشهێکدا به‌رچاوده‌که‌وێت.
له‌زمانی فارسییدا دوو چاووگی( پاشییدن، پاچیدن) به‌واتای بڵاوبوونه‌وه، وه‌شاندن) ماوون.{ زه‌بیحی} |
.
.
_________________
ئاوپاش ² /awpaş: نفا:[ ئاو+ پاش( پاشین)]
1 . که‌سێک کاری ئاوپرژێن بێت.
{ من ئاوپاش خاک، ئاستانهگ تۆم }{خانا}.
2 . ئۆتۆمۆبیلی ئاو گوێزه‌ر یان هه‌ر تراوێکی تر. ئووپاش( کهـ)، ئاوپرژێن.
ئاوپاشی/awpaşî: نچ:[ ئاو+ پاش+ ی][ سنـ] ئاوپرژێن کردن.
{
عه‌ینه‌ن ! وهئهسرین، ئاوپاشی داش، که‌ر
نه‌ک گه‌رد بنیشۆ، وهگۆنای دلبه‌ر
}{مه‌وله‌وی}.
.
.
.
.