ئاگا/aga: ن:[ پەهلەوی : ئاکاس/ākas]
1 – خه‌به‌ر، هه‌ست، های( کباک).
:: ئاگا و خه‌به‌رم له مردنی خۆم هه‌بوو، له ئه‌و کاره نه‌بوو.
2 – مرۆ‌ڤی هۆشیار، ووریا.
3- قه‌یران وتووش بوونی نه‌خۆشی. بوحه‌یران.
ئاگا/aga: ئانتـ: ئاگادار، ئاگاه، برێڤ، زێره‌ڤان، هایی.
ئاگادار/agadar: ئانتـ:[ ئاگا+ دار] برێڤ ( کباک) ووشیار.
1- حالـی که‌سێکه به‌شتێک یان کارێک بزانێت و خه‌به‌ردار بێت.
:: هه‌ر ئاگادارنه‌بوو له‌ده‌ره‌وه چ باسه؟.
2 – که‌سێکی یه‌کێک یان شتێک ده‌پارێزرێت.
:: خودا ئاگاداری بێت.
:: ئاگاداریی منداڵه که‌ت به.
3-[ کهـ] ئالی کردن.
ئاگاداربوون/agadarbûn: کتن:[ ئاگادار+ بوون]
1- خه‌به‌رداربوون، په‌ی بردن و زانینی كێشه‌یه‌ک.
2- پارێزان، ئاگالێبوون، را‌گرتن.
3 – هۆشیاربوون.
ڤا‌ڤێرکردنی ئه‌م فرمانه بۆ که‌سی سێ هه‌می تاک | |||||
ئاگاداربوو | ئاگاداره | ئاگادارده‌بێت | ئاگاداربه | ئاگادارببوایه | ئاگادارنەبێت |
:: خودا ئاگادارت بێت.
ئاگاداربوونه‌وه/agadarbûnewe: کتن: [ ئاگادار+ بوون+ ەوە] ووریابوونهوه دوای تێگه‌سشتنی كێشه‌یەک.
:: كاتێک كابرای به‌نگیم دیت، ئاكاربوومه‌وه كه ئالووده‌بوون چ له پیاو ده‌كات.
ئاگادارکه‌ر/agadarker: نفا:[ ئاگادار+ که‌ر( کردن)] ووریاكهر.
ئاگادارکه‌ره‌وه/agadarkerewe: ئانفا: ووریاكهرهوه .
ئاگادارکردن/agadarkirdin: کتپ:[ ئاگادار+ کردن] ئێوه‌ت، ئاگاکردن، خەبەرپێدان، تێگەیاندن، هۆشیارکردنەوە.
ڤا‌ڤێرکردنی ئه‌م فرمانه بۆ که‌سی سێ هه‌می تاک | |||||
ئاگادارکرابوو | ئاگادارکراوه | ئاگادارده‌کرێت | ئاگاداریکه | ئاگاداربکرابایە | ئاگادارنەکرێت |
: خه‌به‌ردارکردنی که‌سێک له کارێک یا کێشه‌یه‌ک، ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵێک ( له بابه‌ت هه‌رچی یه‌که‌وه بێت) به که‌سێ
:: ئاگاداری کاووس بکه‌ن ئاگای له خۆیبێت.
ئاگادارکردنه‌وه/agadarkirdinewe: کتپ:[ ئاگادار+ کردن+ ه‌وه] سه‌رنج راکێشانه‌وه، سه‌رزه‌نشت کردنه‌وه، نوقڵانه‌لێدان (به خراپه).
ئاگادارنه‌بوون/agadarnebûn: کتن:[ ئاگادار+ نه+بوون] هۆشیارنه‌بوون.
ئاگاداری/agadarî: نچـ:[ ئاگادار+ ئیی]
1 – زانین، خه‌به‌رداری، هۆشیاری.
:: به ئاگاداری دوو که‌سان پاره‌که‌ی بده‌نێ.
2 – بانگەشە، رێکلام : راگه‌یاندنی باباتێک به خه‌ڵک به نووسراوه یان به هه‌واڵ.
تێبینی |
ئەم پەیڤە بۆ زۆر دەستەواژەی ڕاگەیاندن بەکاردەبرێت وەک لە بواری تەلەفیزیۆن، رادیۆ، سینەما ، سەر دیوار وەک پلاکات |
3 – كۆمه‌كێک باس و خواس سه‌باره‌ت به كه‌سێک یان كێشه‌یه‌ک و زانیاریه‌ک.
ئاگاداری دان/agadarî dan: كتپ:[ ئاب][ ئاگادار+ ئی+ دان] پڕوپاگەندە کردن. [ ئینگـ : Advertisement].
ئاگاداری پێدان/agadarî pědan: كتن: [ ئاگادار+ ئیی+ پێدان] زانیاریی سه‌باره‌ت به كه‌سێک یان كێشه‌یه‌ک و شتێكدان به‌كه‌سێک.
ئاگاداری کردن/agadarî kirdin: كتپ:[ ئاگاداری+ کردن] ئاگالێ بوون، چاودێری كردن.
:: ئاگاداری منداڵه‌کانی بن با په‌ره‌وازه نه‌بن.
ئاگاده‌ر/agader: نفا:[ ئاگا+ ده‌ر(دان)]
1 – وه‌ڵامده‌ر، پێڕاگه‌یێن، ده‌نگوباس ڕاگه‌یێن.
2 – هۆشیارکەر.
ئاگاکردن/agakirdin: کتپ:[ ئاگا + كردن]
1 – هه‌ست پێکردن، پێ‌زانین.
:: ده‌یگوت هه‌رچی ده‌مارله‌له‌شی دایه، هه‌مووی ئاگا ده‌کات.
:: له‌شی هێنده سڕ بووه ئاگری پێوه‌نێ ئاگاناکات.
2 – وەخەبەرهێنان، پێ ڕاگەیاندن، جاڕدان، هۆشیارکردن.
ئاگاله‌خۆبڕان/aga le xobiřan: كتن:[ ئاگا+ له+ خۆ+ بڕان] ئاگا له خۆنهمان، له‌سه‌رخۆش نه‌مان، گێژووێژبوون، بێهۆش بوون، هۆش لەسەرپەڕێن، حەیران بوون.
ئاگاله‌خۆبوون/agalexobûn: كتن:[ ئاگا+ له+ خۆ+ بوون]
1- خۆپاراستن له خه‌ڵک، كێشه، نه‌خۆشی، مه‌ترسی.
2- له‌سه‌رهۆشبوون، ووریابوون.
ئاگاله‌خۆنه‌بوون/agalexonebûn: كتن: هه‌ست به هۆشیاری نه‌كردن له گووته‌و كرده یان هه‌ڵوێستێک.
:: ته‌ماشاكا ئاگای له ده‌می خۆی نیه چی ده‌ڵێت.
ئاگالێبوون/agalêbûn: کتن:[ ئاگا+ لێ+ بوون] چاوه‌دێری کردن، باڵبه‌سه‌رداکێشان و پاڕاستنی که‌سێک یاخود شتێک، هۆشپێوەبوون، ژێرچاودێری خستن.
:: ئاگات له منداڵه‌کانت بێت مه‌هێڵه چه‌قاوه‌سووربن! .
:: ئاگات له‌باخچه‌که‌ت بێت مریشک نه‌چنه ناوی.
:: ئاگایه‌کت له‌ئه‌م دوکانه‌بێت تاده‌چم نوێژده‌که‌م .
ئاگالێهەبوون/agalêhebûn: کتن:[ ئاگا+ لێ+ هەبوون] ئاگالێبوون، بەخێوکردن، پەروەردەکردن، ئیوەت کەردەی.
ئاگانامه/aganame: نت:[ ئاگا+ نامە] گه‌واهی نامه.
ئاگانامه‌ی خێزانی/aganamey xêzanî: نت: گه‌واهی نامه‌ی خێزانی.{ بع: عقد الزواج}.
ئاگاوه‌رگرتن/agawergirtim: كتن:[ ئاگا+ وه‌رگرتن] زانیاری وه‌رگرتن سه‌باره‌ت به كه‌سێک، كێشه‌یه‌ک، یان كارێک.
:: ئاگادارییه‌كی ته‌واوم سه‌باره‌ت به چلۆنایه‌تی كاری ئه‌م ده‌زگایه له كارخانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
ئاگاهـ/agah: ن:[ کباک] ئاگا.
ئاگاهه‌بوون/agahebûn: كتن:[ ئاگا+ هه‌بوون]
1- خه‌به‌رداربوون، زانین.
2- تێگه‌یشتن. زانیاریی هه‌بوون.
ئاگه‌هدار/agehdar: ئانتـ:[ کباک] ئاگادار.
ئاگاهداربوون/agahdarbûn: کتن:[ کباک] بوویین: bûyîn.
ئاگاهی/agahî: نچـ:[ هـ][ پهـ: ئاكاسییه]ئاگەهداری، پێحەسین
1 – ئاگابوونه‌وه.
{
دڵه واده‌ی سوبح نه‌و وه‌هارانه‌ن
وه‌خت ئاگاهی ده‌رده دارانه‌ن
} { مه‌وله‌وی}.
2 – ئاگاداربوونه‌وه.
{
هه‌وای کۆتایی ناڵه‌ت وێت بیه‌ن
وه تیرێ هه‌نی ئاگاهیت نیه‌ن
}{ مه‌وله‌وی}.
ئاگاهیدان/agahîdan: کتن:[ ئاگاهی+ دان]
ئاگاهیستاندن/agahîstandin: کتپ:[ ئاگاهی+ ستاندن]
1 – لە ڕووی زانستیەوە : شارەزایانە، ئاگادارنە.
2 – بە ئانقەست.
ئاگایی/agayî: نچ:
1- ئاگی.
2- لێزانین، سه‌لقیه، پێ شکان، سه‌ررشته : پسپۆری لە کارێک‌دا.
3 – تێگەیشتن، زانایی.
4 – خەبەرداری، هۆشیاری.
ئاگهاندن/agihandin: کتپ:[ ئاگهـ+ ئاندن]
ئاگهین/agihîn: کتن:[ ئاگهـ+ ین]
ئاگایانە/agayî: ئانتـ، ئاکتـ:[ ئاگا+ یانە]
به‌ئاگاهاتن/beagahatin: کتن:[ به+ ئاگا+ هاتن] ئاگابوونه‌وه.
به‌ئاگابوونه‌وه/be agabŭnewe: کتن:[ به+ ئاگا+ بوون+ ه‌وه] بێداربوونه‌وه، له‌خه‌و یان له مه‌ستی، وه‌هۆش هاتنه‌وه له بێهۆشی، که به سه‌ر یه‌کێکدا هاتبێت جا له‌به‌رهه‌رچی هۆیه‌ک بێت.
:: خه‌وی زۆرسووکه له خشپه‌ی پێ ئاگای ده‌بێته‌وه .
:: مرۆ‌ڤی سه‌رخۆش له تاو تینوێتی ئاگای ده‌بێته‌وه.
:: ئه‌وه نیوه‌ڕۆیه دلێریه‌شتا ئاگای نه‌بووه ته‌وه.
بێ ئاگا/bêaga: ئانتـ:[ بێ+ ئاگا] بێخەبەر، های لە هیچ نا، نابەلەد، ناشارەزا.
بێ ئاگابوون/bêagabûn: کتن:[ بێ ئاگا+بوون] خەبەردارنەبوون، ئاگادارنەبوون.
بێ ئاگاکردن/bêagakirdin: کتپ:[ بێ ئاگا+ کردن] ئاگادار نەکردن.
بێ ئاگایی/bêagayî: نچ:[ بێ+ ئاگا+ یی] بێ هۆشی، بێ توانایی، بێخەبەری.
لە(دە) بێ ئاگایی دابوون/le (de) bêagayî dabûn: :[ لە+ بێ+ ئاگا+ ی+ دا+ بوون] بێ ئاگابوون.
وه‌ئاگاهاتن/weagahatin: کتنـ: [ وه+ ئاگا+ هاتن] ئاگابوونه‌وه، ڤه‌ئاگاهاتن.
.
.
.
.