ئاگربڕ/agirbiř: نفا:[ ئاگر+ بڕ( بڕین)]1) کاری کوژاندنه‌وه و به‌رگر لهته‌شه‌نه‌کردنی ئاگرێ که به‌رده‌بێته خه‌رمان و ڕه‌ز و ئه‌و جۆره شتانه به‌رهه‌ڵست کردن له ته‌شه‌نه کردنی ئاگر. 2) ڕاگرتنی شه‌ر له نێوان دوو هێزه‌که پێکه‌وه به‌شه‌ردێن.
| تێبینی |
| له کوردستان باوه که ئاگرکه‌وته‌وه، خه‌لکی ئاوایی کۆده‌بنه‌وه و پۆپی دارته‌رده‌بڕن و له چوارده‌وری ئاگره‌که‌وه به‌رده‌بنه شووڵ لێدانی و ئه‌و شوێنانه‌ی ئاگریان تێبه‌ربووه له‌وانه‌ی هێشتا نه‌یان گه‌یوه‌تێ داده‌بڕن، به ئه‌م جۆره پێش به ته‌شه‌نه‌کردنی ده‌گرن و نایه‌ڵن ده‌وروبه‌ری خۆی بسووتێنێت، له ئه‌و جێگایه‌ش که داروباری نه‌بێت، به‌ده‌وری ئاگره‌که‌دا وه‌کوو جۆگه زه‌وی هه‌ڵده که‌نن |
3) به‌رگرتنی ته‌شه‌نه‌ی هه‌راو و ده‌مه‌قاله‌ی نێوان دوو یاخود چه‌ند که‌سێک. ئاگربڕکردن/agirbiřkirdin: کتپ: کووژاندنه‌وه‌ی ئاگرێکی ده‌که‌وێته‌وه به‌وه و شێوه‌یه‌ی له( ئاگربڕ)دا باس کرا. ئاگربڕی⁄agirbiřî: نچ: دیواری ئاگربڕی واتا ئه‌و دیواره‌ی ئاگر نای سووتێنێت. ئاگربڕین/agirbiřîn: کتپ:[ ئاگر+ بڕین] .
.
.
.