هـ / H
| ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
| هـ | h | h |
| پێرستی ئەلفبا جیاوازەکان لە مێژوو زمانی كوردییدا | |||
| 1 . | پیتە | خەتی بزماری | چەرمۆ – سۆمەر |
| 2 . | سی و شەشەمین پیتە | بەئەلفبای ئارامی | فینیقییەکان |
| 3 . | پیتە | ئەلفبای پەهلەوی | سەردەمی ساسانی |
| 4 . | پیتە | بەئەلفای ماسی سوراتی | ڕووخانی ساسانی هەتا عەباسی |
| 5 . | پیتە | بەئەلفبای دەئێنەبەرە | ئاڤێستایی |
| 6 . | پیتە | بەئەلفبای جیلوە | ئێزدی |
| 7 . | پیتە | بەئەلفبای لاتینی | جەلادەت بەدرخان |
| 8 . | پیتە | بەئەلفبای(گرلیکی : رووسی) | ع. شەمۆ و قەناتێ کوردۆڤ |
| هاوێژی ئەم پیتە بەئەم كلۆجە دەبێت | دهم دهکرێتهوه بهتهواوهتی، زار بهمهڵاشووی خوارهوهوه دهنووسێت، بادهرکردن له قوورگهوه بۆ دهرهوهی دهم |
هـ ¹ / h: ن: پیتێکە لە ئەلفەبێتی زمانی کوردی وە بە ڕێنووسی ئارامی دەکاتە 36 مین پیت. بە حیسابی ئەبجەد ی دەکاتە ژمارە( 5).
| تێبینی |
| ڕەنگە ووشەی( خێرا) لە( هێرا – هەڕا)ـوە هاتبێت. لە زمانی کوردییدا دەنگی( خ ) و( هـ) بەیەکدی دەگۆڕێن. |
:: وەک( هەر)ی زمانی کوردی و( خر)ی زمانی فارسی. :: ( ئاخ ) و( ئاهـ). :: ( خۆر) و( هۆر). :: ( خوون) و( هوون){ زاراوەسازی، ل، 12}.
| تێبینی |
| ( ئاس – ئاه – ئاش ) گۆرانکاری له نێوان زمانی کوردی و فارسیدا لهسهر ووشهکان ههیه، وهک. |
:: ئاسن – ئاهن. :: ئاسوو – ئاهوو. :: ماسی – ماهی. :: ئاسوورا – ئاهوورا. ئهم گۆرانکارییانه دهگهرێتهوه پتر بۆ سهردهمهکانی پێش ماد و سهردهمهکانی ئاسوورێ( ئاشووری)، هۆکانی دهگهرێتهوه بۆ گۆرانکاری نێو زمانهکانی ئهو سهردهمه.
| تێبینی |
| ئێک : لەسەر ئەم پیتە هەندێک گیروگرفتی زمانەوانی هەیە، کە یەشتا بە تەواوەتی ساغ نەکراوەتەوە، بەڵام بە بۆچوونی من ئەم تیپە وەک لەزمانی فارسی و هەندێک پەرتووکی دیکەی کوردی کە پیتی( هـ، ە) یان پێکەوە لێکداوە. ئەمەش بە گووێرەی فۆنێتکی زمانی کوردی هەڵبەت کۆمەڵێک گرفتی دروست کردووە : |
| 1) پیتی یان تیپی( هـ ، h) پیتێکی دەنگدار( کۆنسۆنانت)ی تەواوە.
2) پیتی( ە ، e ) پیتێکی بزوێن( ڤۆکال)ێکی تەواوە. 3) بەکارهێنانی( هـ) لەزمانی فارسیدا وەک حسن عمید بە( ملفوظ ) و( غیر ملفوظ) جودایان دەکاتەوە : : ملفوظ : شهر، هر، گاە. : غیر ملفوظ : بندە، خندە، زندە. |
| ددوو : ئا لێرەدا هەندێ زمانزانانی کورد ئەم شێوازەیان وەک خۆی هێناوەتە نێو زمانی کوردی و بێ ئەوەی شیکار و ڕاڤەیەکییان بۆ ئەم دیاردەیە نواندبێت. ئەمەش بە دوو قۆناغ یان بە دوو شێوە گوێزراوەتەوە بۆ دوای دەستکاری کردن و سەقامگیرکردنی هێما بزوێنەکانی لە دەوروبەری سەردەمی گۆڤاری گەلاوێژ و کۆڕی زانیارر کورد. |
| سسێ : بۆخشتەکی ئەلفبای زمانی کودری وەک دەستپێک ئاماژە بۆ خشتەکی مامۆستا خەلیل خەیاڵی و مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ و دواخشتەکی خشتەکی مامۆستا گێو موکریانی کە زۆر نزیکە لە خشتەکی ئەلفەبێتی ئاڤێستایی مامۆستا کانگا بەپێویست بنرخێنین بۆ ڕاستترکردنەوەی ئەلفەبێتی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ئارامی. |
.
.
________________
هـ ² / h: ن:1)[ کیمیـ] نیشانەی کیمیایی بۆ هایدرۆجین. 2)[ بیر] H : بەنەخشەی ژمارەی رۆمانی، هاوتای 200 دەبێت. 3)[ کات] h: کورتکراوەی(hora) کاتژمێرە. 4) H , h:[ مۆزیک] حەوتەمین پلەیە لە پەیژەی C dur دایە.
.
بگر
.
.
.