گ/g/g

لە پیت رێزی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ئارامی دەکاتە 30 مین پیت.

[ هاوێژی ئەم پیتە بە وەم کلۆجە دەبێت، دەم دەکرێتەوە، بردنی زار بۆ مەڵاشووی خوارەوە، بادەرکردن لە قوورگەوە بۆ دەرەوەی دەم ]

1- ئەم پیتە لە پیتە دەنگدارەکانە.

2- ئەم پیتە لە پیتەکانی قوورگ دەژمێردرێت. لە ڕێنووسی عەرەبی لەوێنەی پیتی ( ک)ـە. وە بە چوار شێوە دەگۆردرێت[ گـ، ـگـ، ـگ، گ].

3- بە هەموو ڕاناوەکانەوە دەنووسێت.

4- بە پێی لێکدانەوەی پیتی ئەبجەدی (ابجد) لە زمانی عەرەبی دا دەکاتە ژمارە(20) کەلە شیعری عەرووزدا بەکاردەهێندرێت. گۆڕانکاری پیتی ( گ) وەبۆ ( ک).

5- گۆرانکاری لە نێوان (ج) بۆ (گ) و بەپێچەوانشەوە، کاتێک کە دەنگی پشتەوە زمانی ( گ) دەکەوێتە پێش بزوێنی ( ێ ، ی ) ئەوسا وەکو دەنگی ( ج )ی پێشەوەی زمانی گۆ دەکرێت.

:  جێرانەوە _ گێڕانەوە.

:  گێلاس _ جێلاس.

:  گیسین _ جیسین.

.

.

________________________

گ/g : ن:

1 – [ ژمارە تیپی رۆمی = 400].

2 – [مۆسیقا] نۆتەی مۆسیقا لەشێوەی. G-mol، G-dur.

3 – [ گ : g ] كورتكەی گرامە.

.

.

 

– گە/ge – : پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەلکێت بە دوای ووشەی ئاسایی و ڕەگی چاوگ، واتای وشەکە نوێکە دەبەستێت بە واتای شووێنەوە.

.

:: روو+ گە : رووگە

:: دەر+ گە : دەرگە

:: كار+ گە : کارگە

:: شەڕ+ گە : شەڕگە

:: جێ+ گە : جێگە

::  ئاش+ گە : ئاشگە

:: كان+ گە : كانگە

:: كێڵ( کێڵان)+ گە :  كێڵگە

:: رووان( ڕووان)+ گە : ڕووانگە :  ڕووانگە ئەو شووێنەیە راوچی لێیەوە سەیری شوێنی راوەكەی دەكات.

لە زمانی ئاخاوتنی نوێ دا بۆ ( index  : مرصد) بەكارهاتووە و زۆر شیاوە.

.

.

پاشگری( گە ) ناچێتە سەر چاوگ. ئەمە كێشەیەكی گەورەی نووسینی كوردییە كە نەشارەزایان دەیان زاراوەیان داناوە،

چاوگە و پاشگری “گە”ی چووەتە سەر وەك:

:: نووسینگە  : نووسین( نووس)+ گە : نووسگە

:: خواردنگە  : خواردن( خوارد)+ گە : خواردگە

:: خوێندنگە : خوێندن( خوێند)+ گە : خوێندگە

 

دەبێت ئەمانە بێنە راستكردنەوە. زمان لەسەر رەگی راستەقینەی خۆیدا گەشە نەكات مردنی بۆ دێتە نووسین لە چارەدا. وەك دەبینین مرۆڤ بە ئاسانی فێری زمانێك یان چەند زمانێك دەبێت، لەبەرئەوەی زمان وەك ماتماتیك بنكە و سیستەمی هەیە. نەمانی سیستەم لە زماندا نەمانی بنەوای زمانەكەیە.

.

.

.

.

{ سەرچاوە

به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب  

}

 

.

.

.

.