ئاغا 1 /aẍa: ن:[ مه‌غۆلیه: ağa : گه‌وره، سه‌روه‌ر]
1 – نازناوێکه به‌دوای ناوی خاوه‌ن موڵک و سه‌رۆک هۆزه‌کانه‌وه ده‌ندرێت.
:: باپیرئاغای مه‌نگۆر.
:: حه‌مه ئاغای مامه‌ش.
:: بابه‌کر ئاغای پشده‌ری.
:: حه‌مه ئاغای کۆیه.
:: شێخ محه‌مه‌د ئاغای مێر گهسووری.
{ تێبـ :
1 – 1 ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه نازناوێکی تری وه‌ک( به‌گ) و( خان)یشی هه‌بێت. ئاغا که ده‌خرێته پێش ناوه‌که‌ی
:: ئاغا مومن بهگییهک شه‌وی، ئاغا خهلیاخان.
1 – 2- له‌هه‌ندێک مه‌ڵبه‌ندی کوردستان وه‌کوو سه‌قز و ساساندهژ، بێ ئه‌وه‌ش هه‌ر له پێش تاو داده‌ندرێت
:: ئاغا حه‌سه‌نی یازییڵاغی.
1 – 3 بۆ ڕێزلێنان ده‌خرێته پێش ناوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ناوشار.
:: ئاغا میرزا ره‌حمه‌ته شافیعی. ئاغا میرزا سالحی شاتری.
2 – 2[ رۆژک] له نامه بۆ نووسین و قسه له‌گه‌ڵ یهکێکداکردن. بۆ ڕێزلێنان و پایه‌دارکردن ده‌خرێته سهرناوهکهی
:: ئاغا میرزا حوسێن، ئاغایی زهرگهردیی.
3 – 1 له قسه‌کردندا( ئاغا) که کورتدهکرێته وه و ده‌بێته( ئا). تمـ:( ه – ئا).
3 – 2 ئه‌م ووشه‌یه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا یه( ق) ده‌نووسرێت( ئاقا) چونکه ئه‌گه‌ر به( غ) بنووسڕێت له فارسییدا واتایی( خواجه‌ی خسێندارو) ده‌به‌خشێت.
3 – 3 به‌نیشانه‌ی گه‌وره‌یی و به‌گه‌وره زانین ده‌خرێته پێش ناوی( سید)ان : ئاغاسهید جامی. ئاغاسهید عه‌لـی.
ئاغازاده/aẍazade: نتـ: نه‌وه‌ی ئاغا چ کوڕ یان که‌نیشک.
ئاغاژن/aẍajin: نتـ:[ ئاغا+ ژن] ئافره‌تێ که ژنی ئاغا بێت: ئاغا ژن ئایشێ، ئاغا ژن مرۆت.
ئاغایانه/aẍayane: نتـ:[ ئاغا+ یانه] شێواز و هه‌ڵسوکه‌وتی ئاغایه‌تی.
ئاغایه‌تی/aẍayetî: نچ:[ ئاغا+ یه‌تی]
1- موڵکداری، سه‌رۆکایه‌تی هۆزه‌کان
:: ئاغایه‌تی له‌م زه‌مانه باوی نه‌ماوه. ماڵی حه‌مه‌د ئاغا چه‌ند پشت ئاغایه‌تی مامهشانیان کردووه.
2 – چونێتی و پایه‌ی ئاغا، گه‌وره‌ی
:: ئاغایه‌تی هه‌ر له خۆی ده‌وه‌شێته‌وه. ئاغایه‌تی کارێکی هه‌رئاوه‌ها هاسان نیه. ئاغایی.
ئاغایی/aẍayî: نتـ:[ ئاغا+ یی] ئاغایه‌تی.
ئاغه/aẍe: نتـ:[ هلـ، سنـ] ئاغا، ماڵی کامهخانی ئاغانه( ئاغان).
.
.
_____________
ئاغا 2/aẍa: ن:[ واز] داشێکی( دامه)یه، که له‌به‌ر یه‌کێک له یارییکهڕهکانهوه توانییێتی بگاته ڕێزی هه‌ره دوایی به‌ره‌که‌ی تر و مافی ئه‌وه‌ی ده‌درێتێ که ئه‌وه‌نده‌ی به‌ری به‌ره‌ڵڵا بێت بڕوا( چه‌ند خان به‌جارێک ببڕێت)
:: هه‌ر ئاوا زوو ئاغات کرد، ئاغاکه‌م دێنمه‌وه به‌ری خۆم، ئاغاکه‌ت ده‌ده‌مێ بیخۆ. دامه.
ئاغابڕینهوه/aẍabiřînewe: كتن:[ وه‌ر] خواردنی ئه‌و داشه‌ی كه بۆ ته ئاغا له كایه‌ی ته‌خته دامه‌دا.
ئاغاکردن/aẍa kirdin: کتپ:[ وه‌ر] گه‌یاندنی داشێکی دامه له‌به‌ر ێکه‌وه بۆ ئاخر ڕێزه‌کانی ئه‌وبه‌ر، کردنییهکێک به‌داره‌کانی دامه به ئاغا: هه‌ر ئێستا ئاغایی لێده‌که‌م، نه‌مزانی کوێ ڕا ئاغات کرد. دامه‌کردن.
.
.
___________________
ئاغابانوو/aẍbanû: نتـ:[ ڕۆژک، مکـ][ پۆشاک] جامانه، جامانی، جه‌مه‌دانه، جه‌مه‌دانێ، جه‌مه‌دانی.
1 – کوتاڵێکی ڵۆکهیه، چندراوێکی تایبه‌ته به‌شێوه‌ی دێخ دێخی ڕه‌ش و سپییه، یان گوڵگوڵه به ئه‌ندازه‌یه‌کی چوارگۆشه دروستده‌کرێت و پیاوان له‌سه‌ری ده‌به‌ستن، له‌هه‌ندێک شوێن له باتی ڕه‌ش و سپی سوور و سپی یان شین و سپییه یان ڕه‌نگاو ڕه‌نگه:
2 – هه‌ر ئه‌و کوتاڵه‌یه و تۆزێک باشتره، به‌ئه‌ندازه‌ی تایبه‌تی بابڕنهکراوه و چه‌شنی کوتاڵی تر به تۆپ ده‌فڕۆشرێت، ژنان ده‌یکه‌ن به‌کراسی کوردی، له باشووری کردستان به کوێستانان خاڵ خاڵ به‌ناوبانگه.
{ تێبـ: ئه‌و کاته‌ی ئه‌م کوتاڵه که‌وته بازاره‌وه حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مر گۆرانی کوێسنانان خاڵ خاڵی ده‌رکرد ئیتر بازرگانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌واجی هه‌بێت ئهناوهیان لێ نا}.
ئاغه‌بانوو/aẍebanû: نتـ: تمـ: ئاغاباتوو.
ئاغالهوهر/aẍalewer: نتـ:[ ئاغا+ له‌وه‌ر] چه‌رجی.
ئاغهبرا/aẍebira: ئانتـ:[ ئاغه: ئاغا+ برا] به‌برای گه‌وره ده‌گوترێت.
.
.
.
.