ئاوڕژان/awřijan: کتنـ:[ ئاو+ ڕژان] ئاوڕشان، ئاوپرژێن.

ئاوڕژاندن/awřjandin: کتپ:[ ئاو+ ڕژان+ دن]

1- ئاوڕشتن، به‌تاڵکردنی ئاوێک له‌ گۆزه‌ و… دایه ‌و به‌ زه‌ویدا بڵاوپێ کردنه‌وه‌ی

::  ده‌و هه‌موو ئاوه‌ چییه‌ ڕژاندووتانه‌

::  ووشیاربه‌ ئه‌و ئاوه‌ نه‌رژێنیت.

2 –  تـمـ: ئاوێکی خراپی ڕشتووه‌. بنته‌مه‌ڵ ئاودان.

3- ئیشێک یان رێ وشوێنێک کردن به‌باو، داب و ده‌ستوورداخستن، داهێنانی هه‌ڵبه‌ستێک.

:: ئاوێکی وه‌های نه‌ڕژاندووه‌ و به‌مزووانه‌ خۆش بێت.

{

بێ دیفاعی یه‌ مه‌نعی من ئێستا له‌ گریان

بۆ عاشقی بێچاره‌ زوو ده‌م ئاوه‌ ڕژاوه‌

}{نالـی}.

.

.

.

.