بگر/bigir: نفا:[ ئاب][ ب+ گر( گرتن)] دەست پێوەگر، بەئابوور.
:: ئافرەتێکی بگرە.
.
_____________________
بگر/bigir: نفا:[ ب+ گر(گرتن)] گیرندە : ئەو کەسەیە کە گیانلەبەر یان شتێک بگرێت.
بگرای بگر/bigiray bigir: نتـ: بگرەو بگرە.
بگربگر/bigirbigir: نتـ:[ ب+ گر( گرتن)+ ب+ گر( گرتن)] گرتن بەشێوەی بەردەوام.
:: پاشی بیست و پێنج شەوەی لە شارەکەی کۆنە موسڵی دەبۆوە بەبگربگر جڕا کێشانە.{سەعید ومیرسێوەدین. ل 91}.
بگرە/bigire: نفا:[ مجـ][ ب+گر (گرتن) + ئە] وابزانە، وادانێ، وەبزانە
:: بگرە چەندساڵە تۆم نەدیووە.
بگرەبگرە/bigirebigire: نتـ:[ ب+ گر(گرتن)+ ـە+ ب+ گر (گرتن)+ـە] گرتنی بە بەردەوامی.
{
لەو بگرەبگرە، داد و بستێنە
دایکی بەگریان شامی بۆ هێنا
}{ بارام و گو ڵندام. ل 56}.
بگرە و بەردە/bigire û berde: نتـ:[ ب+ گر(گرتن)+ ـە+ و+ بەر+ دە(دان)]
1 – هەنگامە، هەراوبگر، هەراوهوریا. شێواوی و ئاڵۆزی و هات و هاواری کۆمەلێک بەیەکەوە.
2 – ئازار و نەخۆشی کە دێت و دەچێت.
بگرە و بکێشە/bigire û biškêne: نتـ:[ گر( گرتن)+ ئە+ و+ ب+ کێش( کێشان)+ ئە] هەراوهەرا، کێشەکێش.
بگرەوبووەسە/bigire û buwese: نتـ:[ ب+ گر (گرتن)+ـە+ و+ ب+ ووەس(ووەستان)+ ـە] گرتن و وەستان.
بگرەو بێنە/bigire û bêne: نتـ:[ ب+ گر(گرتن)+ ـە+ و+ ب+ ئێن( هێنان)+ـە] هێنان و بردن.
{
کوا قاوە و قلیان، پیاڵەی فەغفووری
کوا بگرە و بێنەی حاکم دەستووری
}{ بارام و گوڵندام. 108}.
.
.
.
.