بەئاوات/beawat: ئانتـ: بەرهێڤی، بەهیوا، بەهومێد، تاسەخواز، بەحەسرەتەوە، كامڕەوا، بەرخوردار.

بەئاوات گەیشتن/beawat geyiştin: كتن:[ ئد] گەیشتن بەمەبەست، بەكاروەسێن، ئارەزووپێكهاتن.

بەئاوات نە گەیشتن/beawat ne geyiştin: كتن: نەگەیشتن بەمەبەست، بێ مردار بوون، كام نەدین.

بەئاوات نەگەییو/beawat negeyîw: ئانفا:[ بە+ ئاوات+ نە+ گەییو( گەیشتن)] ئومێدبڕاو، بێهیوا، بێئومێد، بێهێڤی، خۆنان، دڵسارد، دڵشکاو،  دڵشکەست، ڕەشبین، نائومێد _ ناهومێد، هەویابڕاو، هیوابڕاو.[ ئینگـ : Hopeless, pessimisistis ،Despairing].

 

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 10   +   7   =