بەرامبەر/beramber: ئانتـ:[ بەر+ ئام+ بەر] ئاست، بەراوەر، بەووەر، دژ، مانژ، هەمبەر: دووشت ڕووبەڕووی یەک.[ ئینگـ : versus]. 

{

بەرامبەرم دا مەنیشە

جەرگت دەرهێنام لەڕیشە

}{ فۆلكلۆر}.

بەرامبەربردن/berayî: كتن:[ بەرامبەر+ بردن]

بەرامبەر بوون/beramberbûn: كتن:[ بەرامبەر+ بوون] چاوبەیەککەوتن، ڕووبەڕووی یەکبوون، بەرابەربوون.

بەرامبەربوونەوە/beramberbûnewe: کتن: ڕووبەڕووبوونەوە.

بەرامبەرکردن/bermber kirdin: كتپ:[ بەرامبەر+ کردن]

1 – بەهێزکردن، بەرابەرکردن.

2 – ئاست کردن، مانژکردن.

بەرامبەری نەکردن/beramberî nekirdin: كتپ:[ بەرامبەری+ نە+ کردن] دانەواندن، بەزین، سەرشۆركردن : چاو بەیەککەوتنەوە، لەئاست یەک وەستانەوە.

بەرامبەركێ/bermberkê: نچ: ملەوکێبەرکێ، رکبەرکێ. 

بەرامبەری/bermberî: ن: وەستانی دووشت لەئاستی یەک بەڕێكی. هاوسەنگ، هاونرخ.

بەرامبەر یەک خستنەوە/bermer yek xistinewe: كتن: ڕووبەڕووی یەكترکردن.

بەرامبەری کردن/beramberî kirdin: كتن:[ بەرامبەری+ کردن] بەرزەبڵێس، بەربەرەکانی کردن، بەرگری کردن، بەرهەڵستی کردن، وێستانی یەکێک لەڕووی یەکێکی دیكەدا

بواری بەرامبەر/bwarî beramber: نتـ:[ ئینگـ: co-domain]. 

مه‌ودای به‌رامبه‌ر/mewday beramber: نتـ:[ ئینگـ: codomain]. 

.

.

.

.