تام ¹ /tam: ن:[ بیا][ خوار][ ع : طعم][ عبر: טַעַם : ta’am][ ئینگـ: taste]   

1 . یەکێکە لە هەستەکانی مرۆڤ : هەستی تاڵیی، سوێریی، شیرینی و ترشیی کە لە خواردن و خواردنەوە دەکرێت : چەژە، جێژ _ چێژە، چەشە _ چەشکە، ئەنگۆر، مێڵاک.

2 . چەوریی و ڕۆنی نێو چێشت.  

3 . لەززەت، مەزە _ مزە : باری خۆشی یان ناخۆشییە لەکاتی خواردن یان خواردنەوەی تشتاندا پەیدا دەبێت لەسەر زاردا.

بەتام/betam: ئانتـ:[ بە+ تام] بەچێژ، خۆش، تامدار، مەزەدار، ڕازراڤ، ڕانەرم.[ ئینگـ: tasty , tasteful]>< بێتام.{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 1048}  

بەتامی/betamî: نچ:[ بەتام+ ئی] تامداری، ڕانەرمی، مەزەداری.>< بێتامی.

بێتام/bêtam: ئانتـ:[ بێ+ تام] ناخۆش، بێمەزە، بێ ڕانەرم، ڕۆنی چێشتی( رۆژ)، تاماش. ئەو چێشتەیە تامی تێنەکراوە.[ ئینگـ: tasteless]

بێتامی/bîtamî: نچ:[ بێتام+ ئی] ناخۆشی، بێ مەزەیی.

تامازرۆ/tamazro: ئانتـ:[ ئەردە][ تام+ ئازرۆ : ئارەزوو] تامەزرۆ.  

تاماش /tamaş: نتـ:[ تام+ ئاش] ڕۆنی چێشتلێنان.

تامەتامە/tametame: ئانتـ:[ بابا] چاوبز، تۆتکان ، تامێ تامێ.

تامەتامەدان/tametamedan: کتن:[ بابا] چاوبزدان.

تامەتامەبەشتدان/tametamebeşitdan: کتن: تۆت ئه‌تکێ بەشگ نادەم . 

تامەتیتک/tametîtk: ئانتـ:[ کباک][ تام+ ئە+ تیتک] خواردەمەنی خۆش.

تامەزرۆ /tameziro: نتـ:[ تام+ ئەزرۆ : ئازرۆ] تەمارزو(ل)، مگێزدار : کەسێک کە مەیل و تاسەیەکی زۆری هەیە.

تامەزرۆبوون/tamezirobûn: کتن:[ تامەزر ۆ+بوون] مەیل و تاسەیەکی زۆرهەبوون.

:: تامەزرۆی شۆرباو کفتەم. 

:: تامەزرۆی وانەخوێندنم.

تامەزرۆکردن/tamezirokirdin: کتپ :[ تامەزرۆ+کردن] مەیل و تاسەیەکی زۆر دەکەسێکدا پێکهێنان.

:: هێندەی باسی سەفەرەکانی خۆی بۆ کردووم، منیشی تامەزرۆکردووە.

تامەزرۆیی/tameziroyî: نچ:[ تامەزرۆ+ ئیی] مگێزی، بڕی، تینووێتی : حاڵەتی کەسی تامەزرۆ، مەیل و تاسە.

تامەزرۆیی شکان/tameziroyî şikan: کتن:[ تامەزرۆیی+ شکان] پێگەیشتن بە مەیل و ئارەزوو، تامەزرۆنەمان.

:: هێندەم خوارد و خواردەوە هەتا تامەزرۆییم شکا.

تامتێکردن/tamtêkirdin: کتپ:[ تام+ تێ+ کردن] چەوریی و ڕۆن و ئاڵەت دەچێشت کردن، تامدار کردنی تامی خواردەمەنی.

تامخۆش/tamxoş: ئانتـ:[ تام+ خۆش] بەتام، چەلەنگتام.

تامخۆشی/tamxoşî: نچ:[ تامخۆش+ ئی] بەتامی.

تامدار/tam dar: ئانتـ:[ تام+دار] چەژەدار، چەژدار، خۆشچێژ، بەتام : خواردنێک کە تامی خۆش بێت.[ ئینگـ : yummy]  

تامداری/tamdarî: نچ:[ تامدار+ ئی] خۆشی، مەزاداری.

تامدان/tamdan: کتپ:[ تام+ دان] تام هەبوون، چێژ هەبوون.

تامژاندن/tamjandin: کتپ:[ تام+ ژاندن] منداڵی شیرەخۆرە فێرە خواردن کردن.

تامژین/tamjîn: کتن:[ تام+ ژین] منداڵی شیرەخۆرە، کە دەست بەخواردنێ بکات.  ‘

تامسار/tamsar: ئانتـ: کرێت.[ ئینگـ : yucky] 

تامسارد/tamsard: ئانتـ: تامسارد.

1 . [ مجـ][ باد][ تام+ سارد] بەهەوا، بەفیز، فێزدار.   

2 . [ کباک] بێتام، بێمەزە، ناخۆش، مەیخۆش، تفت : خواردن و خواردنەوەیەک کە بۆی ساردی لێوەبێت.

تامساردی/tamsardî: نچ:[مجـ][ تامسارد+ ئیی] بەهەوایی، فیزداری.

تامکەر/tamker: نفا:[ تام+ کەر( کردن)][ ئینگـ : taster]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 1048}  

1 . کەسێکی بە ئەزموونە کە پیشەی لە خواردنەوە و چشتن وەک ( مەی، چا، قاوە …هتد) بۆ تاقیکردنەوەی چاک و خراپی جۆرێتییەکەی. 

2 . بەردەستێکە خواردەمەنی دەچێژێت پێش سەرگەورەکەی لەبەرزەهر. 

3 . ئامێری بەکارهێندراو لە چەشتندا.  

تامکردن/tamkirdin: کتپ:[ تام+ کردن]

1 . ئەزمین : چێژتنی چێشت بۆ دەرکەوتنی ئەندازەی رۆن، خوێ و بەهارات.

2 . چەشتن، خوێ چەشتن، نمەک کردن : نەختێ خواردن یا خواردنەوە. 

تامنەبوون/tamnebûn: کتن: 

1 . بێتام بوون، چێژنەبوون.   

2 .  خۆش نەبوون، بێلەززەت بوون.

:: بێ تۆ هیچ کۆڕ و مەجلیسێک تامی نیە.

تاموبۆ/tamûbo: نتـ:[ تام+ و+ بۆ] تاموبۆن، بۆن و بەرامەی چێشت.

تاموبۆن/tamûbon: نتـ: تاموبین، تا موبۆ، بۆن و بەرامە.

تاموبێن/tamûbûn: نتـ: تام و بۆن.

تاموخووا/tamûxuwa: نتـ:[ ئەردە] 

1 . ڕۆن و خووێ، ئاوی زار، نمەک.  

2 . [ مجـ] مەزە و تامی قسە.  

تاموخوێ/tamûxwê: نتـ:[ تام+ و+ خوێ] ڕادەی ڕۆن و خوێی نێو چێشت، چێژی چێشت.

:: چێشتێکی بە تام و خوێیە.

تامیتامیدان/tamîramîdan: کتپ: تۆتکاندن، تامەتامەدان چابزدان : خواردنی چشتێکی خۆش لە بەرچاوی کەسێک، بۆ ئەوەی کە ئەو حەزی لێبکات و تۆش بەشی نەدەیت.

تامی زار/tamî zar: نتـ، شڕ:[ ئد] نیەت، بۆچوون، ویست.

تامی زاری کەسێک چێژتن( زانین، کردن)tamî zarî kesêk çêjtin (zanîn kirdin: شڕ:[ ئد] پەی بردن بەنیەت و ویستی کەسێک سەبارەت بە مەسەلەیەک بە قسەکردن و داوندن. 

: دەستبەجێ مەنێرە سەری لە پێشدا تامی زاری دایک و بابی بزانە لە دوایی تێگڕادەچینە خوازبێنی.

تامی چەند چێژێک/tamîçend çêjêk: نتـ: ئومامی.

.

.

تام ² /tam: ن:[ پیشە][ کباک] رووکێشی سەرکانزا بە تایبەت زێروزیو.

تامدان ¹ /tamdan: کتپ:[ پیشە][ تام+ دان] ئاڵدووزکردن بەزێر یا زیو یان ڕووکێشی زێر و زیو لە کانزای دیکە.

تامزێڕ/tamzêř: نتـ:[ پیشە][ کباک] ئاوەزێڕ، زێڕکفت، زێڕکێش، زەڕکەش.

تامزیڤ/tamzîv: نتـ:[ پیشە][ کباک] تامزیو: ڕووکێشی زیو.

.

.

_____________

تام ³ /tam: ن:[ مجـ]

:: تامی ئەو دیدارەم لە بیرناچێت.  

تامێتامێ/tamêtamê: ئانتـ:[ جا، بابا] تامیتامی.

تامیتامی/tamîtamî: ئانتـ:[ تام+ ئی+ تام+ ئی] چاوبز.

بێتام/bêtam: ئانتـ:[ بێ+ تام]

1 . ناخۆش، ووشک.[ ئینگـ: tasteless]

2 . نیشانەی بێ سەلیقەیی و هەستی ناشرینە، نابەجێ.

.

.

.