توندوتۆڵ/tundûtoľ: ئانتـ:[ توند+ و+ تۆڵ]
1 – پەیت _ پەیتوبۆر، تونگ، چوست : کەسی کارامە و لێهاتوو کە کار بەتوندیی دەکات.
2 – بەدەستوبرد، گورجوگۆڵ.
{
ئەو ڕۆژە غیرەت و شەڕەف و دینی خۆت فرۆشت
ئەی ئافەرین ڕەییس و ئەمیرانی توندوتۆڵ
}{ مەلا مارف کۆکەیی}
توندوتۆڵ بوون/tundûtoľbûn: کتن: گورج وگۆڵ بوون، بەدەست وبرد بوون.
توندوتۆڵبوونەوە/tundûtoľbûnewe: کتن: گورج و گۆڵ بوونەوە.
توندوتۆڵیی/tundûtoľî: نچ:[ توندوتۆڵ+ ئیی] بەدەست و بردبوون، توندوتۆڵ بوون، کارامەیی ولێهاتوویی لەکاردا.
توندوتۆڵی گروپ/tundûtoľî girup: نت:
.
.
.
.