تێ ئاخنین/tê axinîn: كتن، كتپ:[ تێ + ئاخنین] ئاخەناینە( هـ).[ ئینگـ: pack, packing]

1 . بەزۆر شتێک دە نێو دەفرێكی پڕنان.

2 . تێپەستاوتن : بەزۆر خۆخزاندنە نێو شووێنێكی پڕ.

:: سینەما هێند پڕبوو كەسی دیكەیا نەدنهێشت بەزۆر خۆم تێئاخنی.

3 . خواردن بە گووپی پڕ و تێرو تەسەلـی.

:: دایكم چێشتێكی خۆشی سازكردبوو، چاكمان تێئاخنی.

4 . په‌ستاوتن، داگرتنه‌وه‌، ئاخنین له‌سه‌رڕا بۆخوار.

5 . تێتراندن، لهڕووی گاڵته‌ یا هیماکردن بۆ زۆرخواردن { په‌ند}

:: ئه‌رێ حه‌مه‌ ئه‌وه ‌بۆ هێنده‌ی تێ ئاخنی ده‌ڵێی تێر نه‌ خۆره‌ی گرتووه‌

تێ ئاخێنراو/têaxêniraw: ئانفا: تێپەستێنراو.

تێ خنین/těxinîn: كتن:[ تێ+ خنین( ئاخنین)] تێ ئاخنین.

خۆتێ ئاخنین/xo tě axinîn: کتنـ: خۆتێهه‌ڵ قورتاندن.

.

.

.

.