دا ¹ /da : یەکەمین پێشگرە لەزمانی کوردیدا، بۆ بەرەو نزمایی هاتووە، کە دەڵکێت بەپێش چاووگەوە، واتایەکی نوێ دروستدەکات، هاوواتای( ڕۆ) یە بەواتای خوارەوە، لای ژێرەوە، بەڵان تەنها بە کارنابرێت وەک
: دانان ( ڕۆنان) یان نانەخوارە.
: داهێشتن (ڕۆهێشتن).
: داگرتن (هێنانەخووارەوە) لە ڕووی میهرەبانەوە،
: دانیشتن: نیشتنە سەرزەوی یا کورسی.
: دادڕین.
: دابەزین.
تێبینی |
لە شێوەزاری هەورامیدا هاوتای(هۆر) و(ئەرە) یە}. |
.
.
___________
دا ² /da: ئاک:[مک]
1 – دەبا، بلا.
:: دابزانم چیە؟ .
2 – بەکاردەهێندرێت بۆ بەستنەوەی دووگوتار بەیەکەوە
:: لەگەڵ نەریمان دا چووم بۆ قوتابخانە.
3 – ئەرێ.
:: دا ئەم پەڕتووکەم بدەیە.
.
.
_________
دا ³ /da: ن:[ کباک][ ل]
1 – دالک _ دالکه، داڵگ، دایک، دێ، دایێ، دادێ، دایە، دادێ دێت. وەهەندێک کەڕەت دیا دێت گۆتن
:: دیا فەرهاد چویەباژێر.
:: دیا بارام مریە.
:: وادا (کباک)، وادایێ (کباک).
2 – [ کباش] سووکەڵەی (دادا _ دادە)یە، وشەی ڕێزە بۆ خو شک یان کچی شوونەکردوو.
:: دامریەم.
3 – داد : سووکەلەی دادە : هاوار، فیغان، سکاڵا و شکایەت
:: دا لە دەست ئاغا ی زاڵم.
4 – [ع : دواء، داء] تیمار، نەخۆشی
:: خەریکی دا و دەرمانە.
.
.
_________
دا 4/da: ئمـ:
1 – ئەی، هەی
:: دا کاک پیرۆت وەرە.
2 – وشەی هاندان
:: دادەی ڕامەوەستن.
3 – تیپی ووریا کردنەوەیە و فەرمان و تێڕاخوڕینە
: داوەرە، دا هەستە، دا بڵێ. دا دەی دا وەرە لام : دە وەرە لام. دا پێم بڵێ :: دەپێم بڵێ : بۆ شوێن و جێگایە.
: بەڵام بە دوای وشانەوە دەنووسێ کە سەرەتایەکەیان بە ( بە) یان ( دە)، ( لە) دەست پێبکات.
: لەوێدا .
: بەچیدا.
: لەخواردندا.
: لە کاراندا.
: لە قوتابخانەدا قوتابی زیرەک زۆرن. تا، تاکوو، بۆ ئەوەی، دەی، دادەی، ئا، دە ( بۆ تێڕاخوڕینە) .
: ئەم جەواڵە چی تێدایە!. پارەها لەکیسەدا.
.
.
__________
دا 5 /da: ف:
1 – [ کباک] داکلێ
: دڕێ کلێ (سورمەی چاوی دایک)، دڕێ رەبەنێ. داک.
{ ئیزۆلـی، ل، 102}.
2 – لێدان
:: لەمنی دا.
3 – بەخشین.
:: نانی دا بەمن.
4 – مەکە، وامەکە
:: دادەنگ با گوێمان لێ بێ.
{ هەژار. ل ، 373}.
.
.
________
دا 6 /da: ئان: مات، سەرگەردان.
:: دامابووم. {هەژار. ل. 273}
.
.
________
دا 7 /da: ئمـ:[ کباک] با.
دا بچین :c با بڕۆین.{ فەرهەنگا کانی، ل، 194}
.
.