دەساوێژ/desawêj: نتـ:[ دەس( دەست)+ ئاوێژ( ئاوێژتن)] پەلامار _پەلەمار ، گەمارۆ، هەڵمەت، هێرش.{ خاڵ، ب، ل، }

دەستاوێژی فەرهەنگی/desawêjî ferhengî: نتـ: چەمکێکی تایبەتە ڤیگۆتسکی لەڕوانگەی جڤاکی – فەرهەنگیـدا بەکاریدەهێنێت. ڤیگۆتسکی دەڵێت مرۆڤ دەستاوێژی فەرهەنگی بەکار دەهێنیت بۆ تێگەیشتنی دەوروبەر و هەڵکردن تێیدا. هەر بۆنموونە مرۆڤ گرێیەک لەدەسماڵەکەی خۆی دەدات بۆ ئەوەی باسێکی تایبەتی لە یادنەچێت. ئەم دەسماڵ و گرێیە لە دەرەوەی ئەم بەستێن و دۆخە تایبەتە واتایەک نابەخشن، تەنها نێوانسازییەکە بۆ ئەم مرۆڤەی دەسماڵەکەی گرێداوە بەو مەبەستە تایبەتەی خۆی لەخەیاڵیەتی.[ ئینگـ: Cultural Artefacts]

.

.

.

.