شاهەنگ/şaheng: نتـ:[ زیند][ شا+ هەنگ] دایکی مێشەنگوینان، شاژنی هەنگان : هەنگێکی گەورەیە لەناو پوورەی هەنگدا شانە هەڵدەستێنێت.[ ئینگـ: Qeen bee]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 467}{ پڕۆژه ی هه نگی شارباژێڕ}

  شاهەنگ چۆن دروست دەبێت ؟ 
  لە هێلکەیەکی پیتنراوەوە دروستدەبێت کە لەلایەن شاهەنگێکی ترەوە دانراوە لە کەپویەکی(کەلو) درێژی ئەستورکە ئاراستەی کەی ڕووی لە خوارەوەیە لەشێوەی پەنجەی مرۆڤدایە و خۆراکی شاهانەی پێدەدرێت لە کەپوەکە(کەلوەکە)دا لەلایەن ئیشکەرە تازەکانەوە بۆ گەورەبوون و لە ڕۆژی پێنجەمەوە سەری کەپوەکە(کەلوەکە) دادەخرێت و لە ڕۆژی سیانزەدا هەمین دێتەدەرەوە لەمانگی چوار دا بەڵام لەوەبەدواوە لە دوای ڕۆژی پانزە هەمەوە دێتەدەرەوە لە کەلووەکە(کەپوەکە). وە توانای پێوەدانی وەک ئیشکەرەکان نییە.

 

 لە کوردستان چەند ڕەنگێک شاهەنگ هەیە
  قاوەی تۆخ
  قاوەی کاڵ
  زەردی تۆخ 
  زەردی کاڵ
  ڕەشی تۆخ 
  ڕەشی کاڵ

 

پێكهاتەی سەرەكییە لە مێش هەنگداو قەبارەی گەورەترە لە ئیشكەرەكان و درێژیە كەشی زیاترە لە درێژی نێرەكان و هەر سندوقێک مێش هەنگ تەنها یەک شاهەنگی هەیە، جگە لەهەندێ دۆخ كە دووشاهەنگ لەیەک سندوق مێش هەنگدا دەژین ئەویش كاتێكە، یەكێكیان سەرەكییە و لەڕووی تواناو تەمەنەوە تەواوە و ئەوی تریان پیربووە و لەكارخراوە، بەڵام لەناو كۆمەڵەكەدا تەنها پاش ماوەی ژیانی بەسەردەبات. وە شاهەنگ ڕۆژانە خۆراكی پێدەدرێت لەلایەن ئەو كۆمەڵە ئیشكەرەی كە بەو ئەركە سپێردراون. وە تەنها لەكاتی جووت بوون دێتەدەرەوە لەسندوقەكە وە لەماوەی تەمەنیدا چەند جارێک كرداری جووت بوون ئەنجام دەدات و گەورەترین مەترسیش لەسەری لەكاتی جووت بوون بریتیە لە باڵندەی هەنگخۆرە.

.

۳- تەمەنی شاهەنگ لەکوردستان لە نێوان(۱بۆ۷)ساڵە.
٤- ئایا توانایی هێلکەدانانیی شاهەنگ لە ساڵەکانی تەمەنیدا چەندە لەکوردستان؟
أ-ساڵی یەکەمی تەمەنی،(۱۲٪)تواناکەی بەکار دەهێنێت بۆ هێلکەدانان.
ب-ساڵی دووەمی تەمەنی(۳۳٪)لەسەدا لەتواناکەی بەکاردەهێنێت بۆ هێلکەدانان.
ج-ساڵی سێ هەمی تەمەنی:.(۲٥٪)لەسەدا بیست و پێنج لەتواناکانی بۆ هێلکەدانان بە کاردەهێنێت.
د-ساڵی چوارەم(۱۰٪)لەسەدا دەی بەکاردهێنێت بۆ هێلکەدانان.
و- لە ساڵانی پێنجەم شەشەم حەوتەم دا بەرەو لاوازبوون دەڕوات یان لە ناودەچێت.
٥-شاهەنگ بە گشتی توانایی دانانی(۱۷۰۰بۆ۲٤۰۰)هێلکە هەیە لەڕۆژێکدا.
٦-ئەركەكانی شاهەنگ چییە؟
أ-دانانی هێلكە.
ب-دابەشكردنی ئیشكەرەكان بۆ چەند كۆمەڵەیەک.
ج-بڕیاردان لەمانەوە یان نەمانەوە لەو سندوقە یان ئەو جێگایە.
د-بڕیاردان لەسەر بەجێ هێشتنی شوێنەكەی لەكاتی ئاگر كەوتنەوەدا.
و-بڕیاردان لەسەر مانەوەی كۆمەڵە ئیشكەرەكە بە بەهێزی یان لاوازی ئەویش لەڕێگەی ئەو ژمارە هێلكەیەوە كەدایدەنێت لە وەرزە جیاوازەكاندا.
۷-ئایا لەکوردستان بەچ شاهەنگێک دەڵێن باش؟ کاتێک بە شاهەنگێک دەڵێین باش پێویستە هەڵگری ئەم سیفەتانە بێت.
أ-تەمەنی زۆر نەبێت.
ب-توانای هێلکەدانانی بەگشتی لەڕۆژێکدا لەسەرو(۱۹۰۰)هێلکەوە بێت.
ج-لەکاتی بەرز بوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاویندا لە هێلکەدانان نەوستێت.
د-بەرگری باشی هەبێت بۆ نە خۆشی ڤاروا.
د-ڕاهنراوبێت بۆ وەرزی پایز کە کۆمەڵە ئیشکەرەکە نوێ بکاتەوەو ڕێکیان بخاتەوە بۆ وەرزی داهاتو.
و-تواناو بەرگری بۆ سەرما هەبێت بەتایبەت کاتێک لەوەرزی زستاندا پلەکانی گەرما دێنەخوارەوە.
ی-پێویستە ئەو شاهەنگەکرداری جوتبوونی بەباشی لەگەڵ نێرە ئەنجام دابێت بە تایبەتی لە دابەشی کردنە دەستی یەکانە زۆر جار هەنگەوان پەلە دەکات یان زوو دەست بەکاری دابەش کردن دەکات.
ڕ-پێویستە پێش ئەوەی بکرێتە سندوقی گەورە لەسەرەتادا لە سندوقی بچوکدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و دڵنیابێت لە وەی ئەندامەکانی لەشی تەواون.دواتر بخرێتە سندوقی گەورە.
تێبینی:.زانیاریکانی ئەم لێکوڵینەوەیەیی لا سەرەوە ڕاستەوخۆ لەلایەن پڕۆژەی هەنگی شارباژێرەوە نوسراون و تۆمارکراون هیوادارین ئێوەی بەڕێزیش سودی لێ وەربگرن.

.

.

.