مێز ¹ /mêz: ن:[ ئەند] خوان _ خوانک : xwank _ خانک : xank، ماسە : mase( کباک) : تەختێکی ئاسۆیییە، بە زۆربەی چوارپێی بەرزە هەیە، مرۆڤ لە تەنیشتی دا دەنیشێت. سوودی لێ دەبنێت بۆ نانخواردن یان کارکردن لە سەری.[ ئینگـ : table].
مێز و کورسی/mêz û kurisî: نتـ:[ ئەند]
هەندێ لە جۆرەکانی مێز |
مێز توالێت/mêz twalêt: نتـ: بەو مێزە دەگووترێت کە ئاوێنەبەندە، بۆ خۆ ڕازاندنەوە.
مێزی بزۆک/mêzî bizok: نتـ: جۆرە مێزێکە کە گەورە و بچووک دەکرێت یان قەد دەکرێت،
مێزی چای/mêzî çay: نتـ: جۆرە مێزێکە باریک و درێژ و بەرزە، لە چایخانە بۆ چای خواردنەوە بەکار دێت.
مێزی چێشتخانە/mêzî çêşitxane: نتـ: بەو مێزە دەگووترێت کە خواردنی لەسەر ئامادە دەکرێت .
مێزی خواردن/mêzî xwardin: نتـ: مێزی نانخواردن.
مێزی خڕ/mêzî ziř: نتـ: مێزی بازنەیی.
مێزی درێژ/mêzî dirêj: نتـ: مێزی لاکێشەیی.
مێزی گۆشە/mêzî goşe: نتـ: ئەو مێزەی بۆ جوانکاری گوڵدان یان گڵۆپێکی لەسەر دادەنرێت.
مێزی ناوەند/mêzî nawend: نتـ: مێزی قەنەفە.
مێزی نووسین/mêzî nûsîn: نتـ: ئەو مێزانەی فەرمانبەر، نووسەر و قوتابی کاری لەسەر دەکات.
مێزی نوێن/mêzî nwên: نتـ: ئەو مێزەی بەتەنیشت جێخەوە وە دادەنرێت لە ژووری نووستن.
مێزی کار/mêzî kar: نتـ: مێزی ئیش لەسەرکردن : بریتییە لە مێزێک کە دەزگای تایبەتی لێ بەستراوە، بە تایبەت لە بواری دارتاشیدا. [ ئینگـ : workbench]
تێنسی سەر مێز/tênisî ser mêz: نتـ:[ وەرزش]
خرانەسەر مێز/xirane ser mêz: کتپ:[ مجـ] ئاشکراکردن، ڕوونکردنەوە، لە نهێنی دەرهێنان.
گڵۆپی سەرمێز/giľopî ser mêz: نتـ: لامپەی سەر مێز.
لەسەرمێز دانیشتن/leser mêz danîştin: کتن:[ مجـ] کۆبوونەوە.
لەسەریەک مێز کۆکرانەوە/leser mêz kokiranewe: ن:[ مجـ] ئاشتکردنەوە، ناکۆکی کەم کردنەوە.
.
.
______________________
مێز ² /mêz: ن:
1 – ئامێز، باوەش.{ هەژار، ل، 842}
2 – تەماشا، تماشا، تواشا، ڕوانین، فت.{ هەژار، ل، 842}
مێزاندن/mêzandin: کتپ:[ کباک] تەماشاکردن.
مێزە/mêz: ن: مێز.{ هەژار، ل، 842}
مێزكرن/mêz kirin: کتپ:[ کباک] تەماشاکردن، مێزەکردن. لێ ڕوانین.
مێزەمێز/mêzemêz: ئانتـ:
بێمێز/bêmêz: ئانتـ:[ کباک][ بێ+ مێز] گەورە، پان.
بێمێزی/bêmêzî: نچ:[ کباک] گەورەیی، پانی.
.
.
____________________
.
.
.