مەن/men: ن:[ بیر][ کۆن] یەکێکە لە یەکی( یەکەی) کۆنترین و سەرەتاییترین یەکەکانی پێوانە بووە.

مه‌نجه‌ڵ/menceľ: ن:[ تشت] 

1 – دەفرێکی مسینی قووڵی لێودارە، چێشتی تێدا لێدەنرێت.{ خاڵ، ل، 459} 

2 – ئه‌لبه‌كی، بەروش، بەرۆش _ برۆش( زا)، تازیلە. تیانچە، دیزه، سووکرە، قازان، مەنجیر: دیزە لە مس یان کانزا.[ ئینگـ: pot]

3 – مەنجەڵ لە شێوەی دەفر یان قاپێکی کوور، کە لە کانزا دروستدەکرێت، بەسەرمەنجەڵ بان دەدرێت و دوودەسکی هەیە، بۆ چێشت لێنان لەسەر سۆپا بەکاردێت. دوودەسکی بەکاردەهێندرێت بۆ هەڵگرتن و گوێزانەوە. مەنجەڵیش هەیە دەسکێکی درێژی هەیە لە شێوەی تاوە.

.

.

.

.