نائومێد/naumêd: ئانتـ:[ نا+ ئومێد( هومێد)] بەئاوات نەگەییو، بێ ئومێد، ئومێدبڕاو، بێ هێڤی، بێهیوا، دڵشکاو، ڕەشبین، شکست، ناهومێد، هیوابڕاوو : کەسێک کەئومێدی بڕابێت لە شتێک.[ ئینگـ : Hopeless , Despairing].
نائومێدبوون/naumêdbûn: كتن: بێ هیوابوون.
نائومێدكردن/naumêdkirdin: كتپ: بێهیواكردن.
نائومێدی/naumêdî: نچ: بێزار، هەراسان : ئومێدبڕان لە شتێک، بێ هیوایی، دڵشکستی.
{
شەوێک پیاوێک لەبەفرا ما، نەمرد ئاگرێکی دووری دی
لەلای من، نائومێدی کفرە، ئەی ئەم ئاگرە چی!
}{ پیرەمێرد}.
.
.
.
.