ئارامی  لاتینی  ئاڤێستایی
هـ h h

پیتێکە لە ئەلفەبێتی زمانی کوردی وە بە ڕێنووسی ئارامی دەکاتە 36 مین پیت.

بە حیسابی ئەبجەدی دەکاتە ژمارە ( 5).

{ تێبینی :  ڕەنگە وشەی ( خێرا) لە ( هێرا – هەڕا) وە هاتبێت. لە زمانی کوردییدا دەنگی ( خ ) و ( هـ ) بەیەکدی دەگۆڕێن.

:: وەک  ( هەر) ی زمانی کوردی و ( خر)ی زمانی فارسی

::  ( ئاخ ) و ( ئاەـ)

:: ( خۆر) و ( هۆر)

:: ( خوون) و ( هوون)  }{ زاراوەسازی، ل، 12}

{ تێبـ :  ( ئاس –  ئاه  – ئاش ) گۆرانکاری له ‌نێوان زمانی کوردی و فارسیدا له‌سه‌ر ووشه‌کان هه‌یه، ‌وه‌ک

:  ئاسن –  ئاهن

:  ئاسوو –  ئاهوو

:  ماسی –  ماهی

: ئاسوورا – ئاهوورا.

ئه‌م گۆرانکارییانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه ‌پتر بۆ سه‌رده‌مه‌کانی پێش ماد و سه‌رده‌مه‌کانی ئاسوورێ ( ئاشووری) هۆکانی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ گۆرانکاری نێو زمانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه}‌.

.

{ تێبینی :

 ئێک : لە سەر ئەم پیتە هەندێک گیروگرفتی زمانەوانی هەیە، کە یەشتا بە تەواوەتی ساغ نە کراوەتەوە، بەڵام بە بۆ چوونی من ئەم تیپە وەک لە زمانی فارسی و هەندێک پەرتووکی دیکەی کوردی کە پیتی ( هـ ، ە ) یان  پێکەوە لێکداوە. ئەمەش بە گووێرەی فۆنێتکی زمانی کوردی هەڵبەت کۆمەڵێک گرفتی دروست کردووە :

1 – پیتی  یان تیپی ( هـ  ، h )  پیتێکی دەنگدار( کۆنسۆنانت)ی تەواوە.

2 – پیتی ( ە ، e ) پیتێکی بزوێن ( ڤۆکال)ێکی تەواوە.

3 –  بەکارهێنانی ( هـ) لە زمانی فارسیدا وەک حسن عمید بە ( ملفوظ ) و ( غیر ملفوظ) جودایان دەکاتەوە :

: ملفوظ : شهر، هر، گاە.

: غیر ملفوظ : بندە، خندە، زندە. 

 ددوو : ئا لێرەدا هەندێ زمانزانانی کورد ئەم شێوازەیان وەک خۆی هێناوەتە نێو زمانی کوردی و بێ ئەوەی شیکار و ڕاڤەیەکییان بۆ ئەم دیاردەیە  نواندبێت. ئەمەش بە دوو قۆناغ  یان بە دوو شێوە گوێزراوەتەوە بۆ دوای دەستکاری کردن و سەقامگیرکردنی هێما بزوێنەکانی لە دەوروبەری سەردەمی گۆڤاری گەلاوێژ و کۆڕی زانیارر کورد.

 سسێ : بۆخشتەکی ئەلفبای زمانی کودری وەک دەستپێک ئاماژە بۆ خشتەکی مامۆستا خەلیل خەیاڵی  و مامۆستا شێخ محەمەدی . خاڵ و دوا خشتەکیش خشتەکی مامۆستا گێو موکریانی کە زۆر نزیکە لە خشتەکی ئەلفەبێتی ئاڤێستایی مامۆستا کانگا  بە پێویست بنرخێنین بۆ ڕاستترکردنەوەی ئەلفەبێتی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ئارامی }.

.

هـ / h : [ کیمیـ] نیشانەی کیمیایی بۆ هایدرۆجین.

:  بە نەخشەی ژمارەی رۆمانی، هاوتای 200 دەبێت.  

  کورتکراوەی (hora) کاژێر.  

H , h  : [ مۆسیقا] حەوتەمین پلەیە لە پەیژەی C dur  دایە.

.

.

__________________________

ها /haپاشگرێکە لە زمانی کوردییدا کە دەڵکێتە پاش  ژمارەیەکی دەستنیشان نەکراو و  و ژمارەکە دەکاتە کۆی دیارینەکراو:  

:  دەیەها

: سەدەها

: هەزارەها  

.

_________________________

 

ها /ha: ئاک : { ئاوەڵکاری کات لە لێکدانی ژمارە و ناویشدا دادەڕێژژێت بە یارمەتی نیشانەی( ه) لە کرمانجی ناوەندا ( سۆرانی)}.

: دە رۆژە( ه).

: سێ ساڵە( ه).

: چوارمانگە( ه).

.

______________________

ها /ha:  کورتکراوەی هێکتار : Hektar ـە.

.

.

.

.