پژم/pijm: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی ( پژمڕی / پژمان _ پژمین)ـە] پشم.
پژمان/pijman: کتن:
پژماندن/pijmandin: کتپ: پشماندن، وەپشمین خستن.
پژماناندن/pijminandin: کتپ:[ کباک] پژماندن.
پژمایی/pijmiyayî: چ:[ کباک، زا][ هـ] پشمین، پژمین.
پژمە/pijme: ن:[ دەنگ][ هـ] پشمە، پنژە : هاتنەدەرەوەی با و تەزوویەکە لە لووتەوە بەتەکان و جۆرە دەنگێکی لێوەدێت، خێراییەکەی دەکات زیاتر لە 161 کلیۆمەتر/ لە کاتژمێرێکدا، هۆکاری بژمە بەهۆی تەپ و تۆز و میکرۆب چووبێتە ناو لووت و گەشتن بە ماددەی لینجی ناو لووت و ئەوەش وادەکات ھۆڕمۆنی( Histamine) دەربدرێت ببێتە کردەی پژمین.
پژمەپژم/pijmepijm: ئانتـ: پژمەی یەک لەدوای یەک.
پژمەر/pijmer: نفا: هەر تشتێک ببێتەی هۆی پژمین.
پژمەوهور/pijme û hur: نتـ: پژمەپژمی زۆر. پژمەی توند.
پژمۆک/pijmok: ئانفا:[ کباک] پژمەر.
پژمێن/pijmên: ن: بڕنووتی.
پژمێنەر/pijmêner: ئانتـ:[ هـ] پشمێنەر، پژمیناوەر.
پژمی/pijmî: ف:[ دۆخی کەسی سێیەمی بزرە لە ( پژمین) دا]
پژمین ¹ /pijmîn: ن:
.
.
_______________
پژمین ² /pijmîn: کتن:[ کباک، زا ]
1 . ئارووشک، پژمەپژمەکردن، پشکاندن( کباک)، پشکایش، پشڤین، پشکین:pişkîn، پشمین:pişmîn، پنژین، بهنژین، بێنژین، بێهنژین : bêhnijîn، فشکین : fişkîn، فرژین : firijîn، فەرخین : ferixîn، هلپشکین: hilpişkîn. [ ئینگـ : sneeze].
2 . پرکیان : pirkiyan، پرکەین: pirkeyin، پیرکژین.
داپژمین/dapijmîn: کتن:[ دا+ پژمین] دەپیرکژی.
.
.
.
.