چیپ/çîp: ئان:[ کباک]

1 – ڕووت، قووت، تاک، تەنها _ تەنیا.

2 – نەرم، شل.

چیپلاخ/çîplax: ئان: ڕووت، تازی( کباک).

.

.

_____________________

چیپ/çîp: ن:[ توێ][ ڕۆژ] بەلەک، پووز، چاق، ساق پا، چیم، لەتەر، لاق : گۆشت( ماسوولکە)ی نێوان ئەژنۆ و پاژنە، لە رەفیسکەوە هەتا پێچکەی پێ یان بەشی خوارەوەی لوولاکییە، خەتێکە و جغزێکە گۆشتی لوولاکی لە ئێسکەکەی جووێ دەکاتەوە.

.

.

____________________

چیپ/çîp: ئانفا:[ ئای تی] تەڵەزم، تەڵاش، تەختەگێژەن : پارچەیەکی بچووکی بڕاو لەسیلیسیوم نیمچەگەیەنەر دروستدەکرێت، چەندین سوودی ئەلێکترۆنی لەخۆدەگرێت.[ ئینگـ : chip ، Circuit Board].

.

.

.

.