کوڵ ¹ /kuľ: ن:[ زیند] بێکلک، بێدوو، بێجووجکە، دووبڕیاگ، کلکبڕاو.[ ئینگـ: Tail less]{ مەردۆخ، ب، ل، } { کەماڵنامە، ل، 1}
: بۆ باڵندەی قوڵە و بێکلک دەبێت.{ گیو، ل، 790}
.
.
___________
کوڵ ² /kuľ: ن:[ دەنگ] هەنسک بەدەم گریانەوە.
:: کوڵی گریانی نەدەنیشتەوە.{ خاڵ، ل، }
.
.
____________
کوڵ ³ /kuľ: ڕەگ: ڕوڵ، قڵت، کۆلێر، جۆش : قوڵتی ئاوی گەرم : جۆشی شتی شل لەسەر ئاگر.{ مەردۆخ، ب، ل، }
کوڵا/kuľa: ف:
کوڵان/kuľan: کتن:[ کیمیـ][ فیز][ کوڵ+ ئان]
1 – پڕگەرمبوون:piřgermbûn، قوڵپدان، کەلین:kelîn( کباک)، هاتنەجۆش، جۆشدان، هاتنەکوڵ:hatinekuľ، پلیپخان:piľipxan( کباک).[ کیمیـ][ فیز][ کوڵ+ ئان][ ئینگـ : Boil , ebualition]
2 – چێشتلێنان، ئاشکردن.
کوڵخواردن/kuľxwardin: کتن: جۆشخواردن، جۆشیان
کوڵین/kuľîn: کتن: قوڵین، جۆشتی چشتی، وەجۆشهاتن.
ئاوکوڵاتگ/awkuľatig: نتـ: ئاوداخ، ئاوکوڵهاتگ : ئاوی کوڵاو.
باقلەی کوڵیاگ/baqiley kuľiyag: ئانتـ:[ کباش] پاقلەی کوڵاو.
چێشته کوڵێن/çêşte kuľên: نتـ: پوخت: پێداویستی چێشت لێنان که بەشی یەک چێشت بکات.{ مەردۆخ، ب، ل، }
وەکوڵهاتن/wekuľhatin: کتن:[ هـ] ئامانۆقووڵی.
ھاتنەکوڵ/hatinekuľ: کتن:[ لە تووڕەییدا] جۆشدان، قڵتدان، جۆشیان، قوڵتیان.
.
.
_____________
کوڵ 4 /kuľ: ئان: کۆتا، شتی کورت.{ خاڵ، ل، }{ مەردۆخ، ب، ل، }
[ کباش، فە] قوڵە، قوندە.
.
.
.
.