گورێس/gurês: ن:[ تشت] گوریس، وەریس( کباش).[ ئینگ: rope].{ کەمالنامە، ل، 261}.
گوریس/gurîs: ن: شتێکی ئەستووری درێژە لە چەند هەودایەکی بەن یان موو دەهۆندرێتەوە، باری پێ شەتەک دەکرێت.{ خاڵ، ب 3، ل، 184}
گوریسپێچ/gurîspêç: نفا: باپێچک، شەتەک، قایم، گوریس پێچ : پێچانەوە و بەستنی شت بەتوندی.
گوریس دەمل کردن/gurîs demil kirdin: کتپ: پەتکردن.
گوریس دیلەکانێ/gurîs dîemkanê: نتـ: تەنافی دیلەکانێ.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 437}.
گورێس ڕەشوبازگ/gurês řeşûbazig: نتـ:[ گوریس+ ڕەشوبازگ] گوریسی خوری و موو.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 438}.
گوریس کێشکێ/gurîs kêşkê: نتـ:[ واز]
1 . کێبڕکێ لە گوریس کێشاندا.{ هەژار، ل، 708}.
2 . کەشماکەش، ناکۆکی : ڕاکێشانی گوریس لەگەردوو سەرەوە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 437}.
گوریسکێشەکێ/gurîs kêşekê: نتـ:[ واز] گوریس کێشکێ: یاریییەکی دوودەستییە، هەر دەستەی سەری گورییسکە ڕادەکێشن، کامیان دەستەکەی تری ڕاکێشا دەیباتەوە.{ خاڵ، ب 3، ل، 184}
گوریس کێشی/gurîs kêşkî: نتـ:[ واز] گوریس کێشکێ.
واتای لێچووی گوریس |
گوریسەجوو/gurîse cû: ن:[ زیند] جوورە کرمێکی نێو زگە، تا 60 مەتر درێژ دەبێت.{ گیوی، ل، 821}
هەندێ پەیڤ واتای گوریسی لێ بەشدارە |
1 . شتێکە دەکرێت بەسەر وڵاخی بەرزەدا گوریسێکی پێوەیە بۆ ئەوەی کە پێی ببەسترێتەوە.{ خاڵ، ب، ل، }
2 . هەوسارێ کە دەسەر کەلـلە دەکرێت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 359}.
کاپک/kapik: ن:[ کباک، زا] پارچە گوریس.{ خاڵ، ب 3، ل، 66}
.
.
.
.