قایم/qayim: ئان:[ بیا] ئەستوور( هـ)، پتەو، پکێت، جێگیر، خۆگرتوو، سەقامگیر، مەحکەم : شتی بەهێز.[ ع : قائم][ ئینگـ: Stable]{ خاڵ، ل، 349}.

 تێبینی 
 راستە بۆ خۆی وشەیەکی بیانی عەرەبی یە، بەڵام زۆر وشەی لێ کوردێن دراوە 

قایمایی/qayimayî: ئاکتـ:[ هـ] ئەستوورایی.{ وشەنامە، ل، 696} 

قایمە/qayime: نفا: لیست( هـ). 

1- خۆکۆکردنەوە، ئامادەبوون بۆ تشتێک :

:: فیسارکەس خەریکی قایمەیە.

2 – کاتی تەنگانە

:: زەخیرەکە هەڵگرە بۆ قایمە.

3 – زۆربەی تشت، شاردنەوە

قایمەی لە شەکرەکە هاتووە.

4 – [ واز] یاسا و دەستوورێکە لە یاری دامە و شەترەنج دا؛ کە هیچ لایەنیک نەیبەنەوە.

5 – سفتە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 533}

6 – کەپرێکە لەناو حەوشان و باغانداندا؛ بۆ دارە مێو دروست دەکرێت، تا پێی هەڵبچێت.{ گیو، ل، 688}.

قایمەکاری/qayimekarî: نتـ: هەڵگرتن و قایم کردنی تشت.

قایمە کردن/qayime kirdin: کتپ:

1 – سفت کردن

2 – شاردنەوە

قایمەگرتەی/qayimegirtey: کتپ:[ هـ] لیست گرتنی تشت.

قایم بۊن/qayim bün: کتن:[ کباش ] خوەێ شاردنەوە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 533}.  

قایم بییەی/qayim bîyey: کتن:[ هـ] قایم بوون، ئەستووربوون.{ وشەنامە، ل، 696}

قایمکار/qayimkar: ئانفا: کەسێکە کە تشت قایم و باش هەڵبگرێت.

قایمکەر/qayim ker: نفا:[ قایم کردن] کەسێک یان ئامرازێک تشت توند و تۆڵ دەکات. 

قایم کردن/qayim kirdin: کتپ: توند کردنی تشت، شاردنەوەی تشت.

:: شتەکانت قایم کە.

قایم کریا/qayim kirya: ئانفا:[ هـ] قایم کرێ، قایم کراو. 

قایم کریای/qayim kiryay: کتپ:[ هـ][ کارابز] قایم کران. 

قایمگا/qayimga: نتـ:[ قایم+ گا] شوێنی ئەستوورایی.  

قایم نما/qayim nima: نتـ:[ هـ] قایم نمێ، قایم نوێژ. 

قایم نوێژ/qayim nwêj: ئانتـ:[ مجـ] کەسێکە کە نوێژی نەچێت.

قایم و قۆڵ/qayim û qoľ : نتـ: ئەستوور و ناڕێک. 

قایمی/qayimî: نچ: ئەستووری، سفتی : توندی و بەهێزی تشت.

قاهیم/qahîm: ئان:[ کباک] پتەو، قایم، موکم.{ فەرهەنگا کانی، ل، 362}. 

.

.

.

.