1 – گۆرەکە، گۆلک، گوێر.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 456}
2 – گۆلکی لە سیرخواردن دەرچوگ.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 723}.
گوێرەکە/gwêreke: ن:[ ئاژ] کەنۆ، گۆرەکە، گۆلک، گوێر: ساوای یەکساڵەی مانگا.{ خاڵ، ل، 385، 409}.
گوێرەما/gwêrema: ن:[ ئاژ] گوێرمە : تێبەردانی گوێرەکەیە لە دایکی بۆئەوەی شیرەکەی دابدا بۆ دۆشین.
گوێرەمێژە/gwêremêje: ن:[ ئاژ] بەردانی گوێرەکەیە بۆ مژینی دایکی چەند جارێ لەسەریەک بۆ ئەوە نا کە شیربخوات، بەڵکو بۆئەوەی شیرەکە بدا بۆ دۆشین.
گوێرە و سار/gwêre û sar: ن:[ ئاژ] گوورەسا : پەتێکی بەستراوە بەسنگێکەوە گوێرەکەی پێ دەبەستڕێتەوە.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 723}.
گوێرمە/gwêrme: ن:[ ئاژ] گوێرەما : کەمکەم گوان بە گوێلک مژاندن بۆ شیردانی چێڵ.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 723}.
.
.
.
.