مانگا/manga: نتـ:[ گیان][ مان( ما : مێ)+ گا] چێڵ، ڕەشەوولاغ : گیانلەبەرێکی گوانداری شیردەرە، نزیکەی 25 ساڵێک دەژێت، 6000 ساڵ پێش زایینی لەلایەن مرۆڤەوە ماڵی کراوە. [ ناوی زانستی: Bos primigenius][latin: Bos taurus][ ئینگـ : cow]
[ دەنگ ][ بۆڕاندن : دەبۆێنێت]
وەکەڵ/wekeľ: ن:[ ئاژ] بەجووتبوونی مانگا دەگووترێت.
.
نێر | مێ | ||
گا | مانگا / چێر _ چێل _ چێڵ | ||
بەچکەی تازەزاو | گوێلک / گوێرەکە ، چێڵەک، چیپۆک | ||
یەك ساڵان | گوێر( بەمانگایرک دەگووترێت پێش دۆشینی بۆ ئەوەی شیرەکەی بەباشی ڕۆبدات) | ||
دووساڵان | گوێلپار / پارگوێر، پارێن، | ||
سێ ساڵان | جوانەگا / بەرجووت، جونەگا، جەل | نوێنگوون / بەرکەڵ | |
چوارساڵان | چەفتەکەڵ _ چەوتەکەڵ |
.
گیانەوەر | شێوەی | جۆری دۆزینەوەی | تەمەنی دۆزینەوەی | ناوچەی دۆزینەوەی | بەروبوومەکانی |
مانگا | ماڵی | Aurochs extinct | 6000ساڵ پ.ز | باشووری ڕۆژئاوی ئاسیا، باکووری ئەفەریقا، هیند. | گۆشت ، شیرەمەنی، پێست، ڕاکێشان و کارپێکردن. |
.
مانگاوان/manga: نتـ:[ گیان] گاوان. [ ئینگـ : Cowboy]
{ بەداخەوە تاوەکو ئیستا لە کوردستان هەر بە شێوازێکی زۆر کۆن بەخێوکردنی مانگا و بەرھەم ھێنانی شیرەکەی بەردەوامە، ئەویش بەھۆی نەبوونی وەزارەتێك لەم بووراە و نەبوونی زانکۆی دروست و کارگەی هاوچەرخ بۆ بەرهەم هێنانی شیرەمەنی، زۆر جار گاوداری لەلایەن خەڵکەوە دروست کراوە بەلام دواتر زیانمەند بووە بە ھۆی نەبوونی بازاری ساخکردنەوەی فرۆشتنی بەروبوومی مانگا.}
مانگاوێ/mangawê: ن:[ هـ] چێل( باد)، کەنۆ، مانگا، مگاو { شێخانی، ل، 499}.
مانگا دۆشە/manga doše: نتـ: گادۆشە : ئەو بادییە کە مانگای تێدا دەدەرشرێت.
مانگا کێوی/manga kêwî: نتـ:[ ئاژ] مانگای کێوی. [ ئینگـ : oryx]{ کەماڵنامە، ل، 9، 119}.
مانگامژ/manga: نفا:[ گیان][ مانگا+ مژ( مژین)] بەرخێ لە گوانی چێڵ شیر دەخوات.{ هەژار، ل، 798}
مانگامژە/manga: ن:[ گیان]
مانگاوس/manga: ن:[ گیان] مانگاوەس : مشتێکە لە پێستی مانگا.
.
بەچکەمانگا/beçike manga: کتپ:[ گیان][ ئینگـ : Calf ]
بەخیوکردنی مانگا/manga: کتپ:[ گیان][ ]
پێستی مانگا/manga: نتـ:[ گیان] [ ئینگـ : ].
شێتی مانگا/manga: نتـ:[ گیان] [ ئینگـ : ].
شیری مانگا/manga: نتـ:[ گیان] پێکهاتەی شیری مانگا بەپێی جۆری ڕەگەزی مانگا دەگۆڕێت، بۆ نموونە ڕێژەی پرۆتینەکەی لەنێوان 3.3 – 3.9 ٪ ، بەڵام ڕێژەی لاکتۆزی شێرەکەی 4.7 – 4.9 ٪ دەبێت بەپێی کات و ماوەی شیردانی. [ ئینگـ : cow breed].
كوشتارگەی گا و مانگا/manga: نتـ:[ گیان][ ]
نەخۆشی هاری مانگا/nexošî harî manga: نتـ:[ گیان] [ ئینگـ : Mad cow disease، Jackosberg disease].
.
ڕەگەزی مانگا جیادەکرێتەوە بە هۆی گۆشت و شیرەوە |
مانگای ئانکۆلا واتوسی/manga: ن:[ گیان] . [ ئینگـ : Ankole-Watusi].
مانگای برافۆرد/manga: ن:[ گیان] . [ ئینگـ : Braford].
مانگای برانگووس/manga: ن:[ گیان] . [ ئینگـ : Brangus].
مانگای براونی سوویسری/manga: ن:[ گیان] . [ ئینگـ : Brown Swiss].
مانگای براهمان/ manga: ن:[ گیان] . [ ئینگـ :Brahman ].
مانگای بیف ماستەر/manga: ن:[ گیان] . [ ئینگـ : Beefmaster].
مانگای پیێدمۆنتێسێ/manga: ن:[ گیان] . [ ئینگـ : Piedmontese].
مانگای جێرسی داینمارکی/manga: ن:[ گیان] . [ ئینگـ : ].
مانگای جێلبڤیێهـ/manga: ن:[ گیان] . [ ئینگـ : Gelbvieh].
مانگای چارۆلایس/manga: ن:[ گیان]شارۆلی : فەرەنسی : گۆشت. [ ئینگـ : Charolais cattle ].
.
.
_____________________________
مانگاماسی/m: نتـ: باقۆ : جۆرە ماسییەکە .
مانگای ئاوی/manga: ن:[ گیان] جۆرە نەگەنگێکە لە مانگا دەچێت. [ ئینگـ : ].
مانگای دەریا/manga: ن:[ گیان] گیاندارێکی شیردەری ئاوییە لە ڕەگەزی نەهەنگ بەشی پشتەوەی خوارووی لە لەشی ماسی دەچێت و دوو دەستی هەیە، قاچی نییە، گیاخۆرە و گۆشتەکەی دەخورێت [ ئینگـ : سیێڵ ].
.
.
_______________________
مانگامیژۆک/manga mîjok: ن:[ گیان] پەژمژۆك. [ ئینگـ : ].
.
.
.
.