گێلەخ/gêlex: ن:[ ڕوو] ئیلاخە، سێبسکە_ سێبسکۆک، سێبسکۆڵە، گیەڵاخە _ گێلاخە : گیایەکی خۆڕسکی بەهاریی کوێستانەکانییە، گەڵاکانی باریک و درێژن سێ پەلە، و رەنگێکی مەیلەو سووریان هەیە، گوڵی مۆرە لەهی گلێخەی دەچێت. لە کوردەوارییدا چێشتی خۆشی لێ دروست دەکرێت، بە کوڵاوی دەخورێت.[ لا :  ORINTHOGALUM SP – ALLIUM ROSEUM]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 744}

.

.

.