گێلاخە/gêlaxe: ن:[ ڕوو] ئیلاخە، سێبسکە _ سێبسکۆک، سێبسکۆڵە، گیەڵاخە، گێلەخ : گیایەکی خۆڕسکی بەهاریی کوێستانەکانییە، گەڵاکانی باریک و درێژن سێ پەلە، و رەنگێکی مەیلەو سووریان هەیە، گوڵی مۆرە لەهی گلێخەی دەچێت. لە کوردەوارییدا چێشتی خۆشی لێ دروست دەکرێت، بە کوڵاوی دەخورێت.[ لا :  ORINTHOGALUM SP – ALLIUM ROSEUM]

.

.

.

.