یەکتر/yektir: نتـ:[ یەک+ تر] هەودوو، هەڤ، یوتر، یوتەر( هـ).         

:: نەریمان و نەشمیل یەکتریان خۆشدەوێت.

:: یەکترماچ کردن.  

یەکتربینین/yektirbînîn: کتن:[ یەکتر+ بینین]        

یەکتربڕ/yektirbiř: نفا:[ یەکتر+ بڕ( بڕین)]       

یەکتربڕین/yektirbiřîn: کتپ:[ یەکتر+ بڕین]   

یەکترخوێندنەوە/yektirxwêndinewe: کتن:[ یەکتر+ خوێندنەوە] یوۆ وانای( هـ). 

یەکتردواندن/yekdiwandin: کتپ:[ یەکتر+ دواندن] گفتوگۆکردن.

یەکتردیتن/yektirdîtin: کتن:[ یەکتر+ دیتن] پێک گەیشتن.

یەکتردیتنەوە/yektirdîtinewe: کتن: یەکترناسین، پێکزانین، یوۆدییەی( هـ).

یەکترماچکردن/yektirmaçkirdin: نتـ:[ یەکتر+ ماچکردن]   

یەکتری/yektirî: نچ:[ یەکتر+ ی] یوتری _  یوتەری( هـ). 

یەکتری ڕاکێشان/yektirî řakêşan: کتن: یەکترکێشکردن : هێزی یەکترڕاکێشانی نێوانی هەموو تەنەکان.  

یەکترین/yektirîn: نتـ:[ یەک+ ترین] یوترین، یوتەرین. 

بۆیەکتر/boyektir: نتـ:[ بۆ+ یەکتر]

بۆیەکتردەرکەوتن/boyektirderkewtin: کتن:[ بۆیەکتر+ دەرکەوتن] ده‌ست بۆیه‌کترئاشکرابوون. 

.

.

.

.