جیق ¹ /cîq: ن:[ توێ] 

جیق دەرهاتن/cîqderhatin: کتن: بەژڤین، پەلاختن، پەلچڤین، فلیقانەوە.

1 – هەناودەرهاتن لە ئەنجامی پێلێنان یان کەوتنە بەرگرانایی.

2 – وردەی شتێکە کە شکابێت بەهۆی شتێکی قورس بە سەریدا.

جیق دەرهاوردن/cîqderhawirdin: کتپ: هەناو و ناوزگ دەرهێنانی باڵندەی سەربڕاو.

جیقوفیق دەرهێنان/cîqûfîq derhěnan: کتپ: پان و فڵچكردنەوە، پێشێلكردنەوە: پانكردنەوەی هەرشتێك بە پێ( بۆ گیاندار).

جیق دەرهێنان/cîq derhěnan: کتپ: فلیقاندنەوە، پەلاختن، ئەفچکاندن، پەلچڤاندن، پرچقاندن : هەناو دەرهێنان لە ئەنجامی خستنەبەر قورساییەوە.

.

.

__________

جیق ² /cîq: ن:[ دەنگ] جیک.

جیقاندن/cîqandin: کتپ:[ دەنگ] جیقەکردن.

جیقانن/cîqanin: کتپ:[ دەنگ] جیقاندن.

جیقە/cîqe: نتـ:[ دەنگ][ جیق+ ئە]

1 – جرووکە : جوورە دەنگێکە لە هەندێک کەس پەیدا دەبێت، لە کاتێکدا کە لە ئاو دەستێدا پیسایی دەکات.

2 – جیکە، فیقە، زیقە: دەنگی خوێندنی پەلەوەر.

جیقەجیق/cîqecîq: نتـ:[ دەنگ][ جیقە+ جیق] جیق و هۆڕ.

:: جیقەجیقی زۆر.

جیقن/cîqin: ئانتـ:[ جیق+ ن] گیانلبەری لەڕ و وبێتین، کەسێک بجیقێنێت.

جیقنای/cîqinay: کتپ:[ هـ] جیقاندن.

جیقنە/cîqine: ئانتـ:[ جیق+ نە] مرۆڤی جیقن.

.

.

_________

جیق ³ /cîq: ن:[خۆ] جیقنە، ڕیقنە.

جیقەنە/cîqene: نتـ:[ جیق+ ئەنە] ڕیقنە، جیقنە.

جیقنە/cîqine: نتـ:[ جیق+ نە]

1 – ڕیقنە.

2 – ڕیپۆقی چاو.

جیقنەسپیلکە/cîqine sipîlike: نتـ:[ نخ][مکـ][ جیقنە+ سپیلکە] ڕیقنەسپیلکە، لۆغان : نێودەمی پەڕەووران بە تایبەتی هی ماڵەکی جوورە زیپکەیەکی دەردەکات سپین و چارەی دژوارە، پیوازی پیشاو یان سالیسیلات یەک لە 8 یا پەرمەنگەنات 2 لە 1000 ی دەدەنێ.

                                                                                                                            

جیقنەی مریشک/cîqiney mirîşik: نتـ: ڕیق مرخ( ئەردە)، ڕیقنەی مامر.

.

.

.

.