بارسووک/barsûk: ئانتـ:[ بار+ سووک( سڤک)] سووکبار. 

1 – باری مرۆڤی بێ ئەرک. باری کەسێکە کەچووە شوێنێکی نوێ، کەسی ئەو شوێنە بەخۆیەوە ماندوونە کات.

2 – خەم نەخۆری بۆ دونیا.

3 – هەژارونەدار.

:: کەرکوڵ و بارسووک.

بارسووک بوون/barsûkn: کتن:[ بار+ سووک+ بوون] کاتێک کە هەواڵێکی خۆشت بۆ بێت لە کارێکی دژواردا، و ئەوجا بەسانایی کێشە دەبیندرێت.

بارسووک کردن/barsûkkirdin: کتپ: کەمکردنەوەی قورسایی باری ووڵاغ یان هەر هۆیەکی تری گواستنەوە.

:: ئەم سەربارە داگر و هەندێک باری گوێدێژەکە سووککەی باشە، دەنا لەم هەورازە سەرناکەوێت.

بارسووکە/barsûke: ئانتـ:[ بار+ سووک+ ئە] چاڵاک، بزێو. لەش سووک.

بارسووکی/barsûkî: نچ:[ بارسووک+ ئی ]

1 – بێئەرکی، بێتەکلیف.

2 – بریتی یە لەبوونی مرۆڤ بە سووک بار و کەم ئەرک بێت

:: ئەگەر ئیمڕۆ ئیشەکانت تەواو بکەی بارسوکی یەیۆ سبەنێ.

.

.

.