کاکۆڵ/kakoľ: ن:[ کاک+ ۆڵ( ئۆڵ)] کە بەو پارچە پرچە دەڵێن نێرینە بەسەر پاشەمل دا بەری دەداتەوە.

 تێبینی 
 بە ڕووکەش( زاهیر) لە « کاک» ـەوە هاتوە و پاشگری « ۆڵ» ی پێوەیە. واتە هەمووی وشەکە بنەڕەتیی نییە. وەها پێ دەچێ « کاک» بە نیازی ئەوەی پرچی پاشەملی پیاو لە کەزی ئافرەت جودا بێتەوە بەکار هێنراوە، هەر چونکە بە زۆریش مێردمنداڵە کاکۆڵی دەبێ وشەی کاک بژاردە کراوە، لەوانە بوو ئەگەر لە ئەسڵدا پیاوی کامڵ کاکۆڵی بەردابایەوە پێیان گوتبایە «مامۆڵ». وشەی کاکۆڵ هەرچەند بۆ ئەو مووە باسکراوە داندراوە بەڵام هەم لە واتای کاک و هەم لە داڕشتنەکەیدا تامی ئاوەڵناوی پێوەیە. کە بڵێین « مووی کاکۆڵ» مەیلێکمان وەلای واتای وەکوو « مووی ڕەش» دەڕوات نەک «مووی پیاو».{ زاراوەسازی پێوانە، ل، 214}

[ جوانکاری] پۆپ، پۆر، زولف : کاکۆڵی سەری مرۆڤ.

:: كورێكی كاكۆڵ زێرین و كچێكی ددان مرواری.اا

{

كاكۆڵی بەدەم باوە کە بادا بە بەدەندا

بازاڕی شکا نافە بەسەر چین و خوتەندا

}{ وەفایی}

یان

{

به‌ خوێناوی دڵی زارم وه‌ره‌ کاکۆڵ حه‌نایی که‌               

مه‌ڵێ ڕاوه‌سته‌ تا قوربان له‌ عیده‌ینا به‌قوربانم

}{ حەریقی}

دەستە، هێشوو.

کاکۆڵ مەل/kakoľ mel: نتـ:

کاکۆڵ بەگورزەوە/kakoľ be gurizewe: نتـ:

مەلی کاکۆڵدار/melî kakoľdar: ئانتـ:[ باڵ] پۆپە، پووپ(کهـ)، پوپ( ل) ،پۆپن _ پۆپنە _ پۆپینە : مەلـی بە کاکۆڵ، زیادە گۆشتی سەر دەنووکی مەڵ.

.

.

.

.