ئاوه‌دان¹/awedan: نتـ:[ پهـ: āpatān][ ئاو+ ئه+ دان] ئاوا، ئاوان.
1 – باری شوێن و جێگه‌یه‌ك كه بۆ دانیشتنی خه‌ڵك و نیشته‌جێ بوونیان ته‌رخان كرابێت و چۆڵ نه‌بێت.
:: ئه‌م دێ یه ئاوه‌دانه.: واتا خه‌لكی لێیه و چۆڵ نیه.
:: ئاوه‌دان نه‌بێت: واتا وێرانێت.
2 – [ مجـ] ئاپۆره‌كردن له‌شوێنێك.
:: ئه‌م ره‌مه‌زانه مزگه‌وت ئاوه‌دان بوو.
:: ئیمشه‌و چایخانه ئاوه‌دان ده‌بێت.
:: وه‌ها مه‌یبینه له‌دڵی خۆیدا ئاوه‌دانه.
3 – زۆرزانی : به‌تایبه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌گووتژێت كه‌پێیانه‌وه دیارنه‌بێت شتێك بزانن یان له‌شتێك بزانن.
4 – فراوان : ئه‌م ژووره چه‌ند ئاوه‌دانه.
ئاوه‌دانبوون/awedanbûn: كتن: بیرازبوون.
ئاوه‌دانبوونه‌وه/awedanbûnewe: كتن: سه‌ر له‌نوێ كۆبوونه‌وه‌و نیشته‌جێ بوونی خه‌لكی له شوێنی كۆنی دێ یان كۆنه شار.
:: ئه‌م دێیه كوێڕا وا زوو ئاوه‌دان بوونه‌وه.
:: بابل پاش خابوور بوونی ئاوه‌دان نه‌بووه‌ته‌وه.
ئاوه‌دانكاری/awedankarî: نچ: [ ع : إعمار ]
:: وەزارەتی ئاوەدانكاری.
ئاوه‌دانكردن/awedankirdin: كتپ: بیرازكردن.
ئاوه‌دانكردنه‌وه/awedankirdinewe: كتپ:
1 – بیرازكردنه‌وه : سه‌رله نوێ بنیات نانه‌وه‌ی دێ یانن شارێك، كه‌ماوه‌یه‌ك وێران و چۆڵ كرا بێت.
:: له پاش ڕاپه‌ڕینه‌كه‌وه كورد ده‌ستی به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان كردووه.
2 – خانوو دروستكردن و كۆكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێكردنی خه‌ڵك له‌شوێنێك و كردنی به‌گوند و شار.
:: سه‌ڵماس له‌شوێنی كۆنه شاركراوه‌ته‌وه، كه‌بوومه‌له رزه وێرانی كرد.
موسڵ له نیزیك كاوله‌كانی نه‌ینه‌وا ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه.
ئاوه‌دانی/awedanî: نچ:[ ئاوه‌دان+ ئی] بیرازی، ئاوای، ئاوێانی، ئوویوونی، ژیاری.
1 – جێگایه‌ك خه‌ڵكی زۆر تێدا نیشته‌جێ بێت( شار، دێ،…).
:: ڕووی كرده چۆڵی و پشتی له‌ئاوه‌دانی كرد.
2 – [ مجـ] ئاپۆره، قه‌لەبالخی، كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له‌شوێنێك.
{
هه‌ی داد، هه‌ی بێ داد، ئه‌ی ئاوه‌دانی
قه‌برم بۆ بكه‌ن له رێگه‌ی كانی
}{فۆلكلۆر}.
ئاوه‌دانی كه‌ر/awedaniker:[ ئاوه‌دانی+ كه‌ر(كردن)] ئانفا: ئاوێانیكه‌ر( كهـ).
.
.
___________________
ئاوه‌دان²/awedan: نتـ: بۆ چاوه‌دێری لووله ئاوی شار یان جۆگه‌ی كێلگه‌ی ده‌ست ده‌دات.
.
.
.
.